سیتی کۆڵینەداوە و بڕێکی خەیاڵییان بۆ هالاند تەرخانکردووە

سەرەڕای گومانەکانی پێپ گواردیۆلا، ئیدارەی یانەی مانچستەر سیتی بڕێکی خەیاڵییان بۆ گواستنەوەی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی تەرخانکردووە.

دوای ئەوەی هەندێک لە سەرچاوە ئیسپانی و ئینگلیزییەکان ئاماژەیان بە کشانەوەی یانەی مانچستەر سیتی کرد لە کێبڕکێی گواستنەوەی ئێرلینگ هالاند، بەڵام دوو ڕۆژنامەی ناوداری بەریتانیا بە پێچەوانەوە بڵاویانکردووەتەوە بابەتەکە کۆتایی نەهاتووە.

ڕۆژنامەی دەیلی ستاری بەریتانی ئاماژەیکردووە، کە ئیدارەی سیتیزن پێیان وایە دەبێت گواردیۆلا باشترین شوێنگرەوە بۆ سێرجیۆ ئەگوێرۆ دابینبکات، بۆ ئەم مەبەستەش بڕی 150 ملیۆن پاوەندیان ڕاسپاردەی ڕاهێنەرەکە کردووە تاوەکو ئێرلینگ هالاندی هێرشبەری نەرویجی پێدابین بکەن، هەموو ئەمانەش دوای ئەوەی خودی گواردیۆلا بەهۆی زۆری یانە داواکارەکانی بڕیاریداوە هەوڵ بۆ یاریزانەکە نەدات.

لەهەمان کاتدا ڕۆژنامەی دەیلی ئێکسپرێس زانیارییەکانی پشتڕاستکردووەتەوە و نوسیویەتی، “هالاند تاکە ئامانجی مانچستەر سیتیە و گواردیۆلا بە بەهێزترین بۆندەوە دەیکڕێت، چونکە هیچ یانەیەکی دیکە تاوەکو ئێستا ئامادەنەبووە تەواوی ئەو بڕە پێشکەشبکات کە ئیدارەی بوروسیا دۆرتمۆند داوایانکردووە”.

جگە لە سیتی، یانەکانی چێڵسی و یونایتد لە ئینگلتەرا و ڕیاڵ و بارسا لە ئیسپانیا و بایرن میونشن لە ئەڵمانیا داواکاری هێرشبەرە نەرویجیەکە بوون.

بابەتی پێشتر

بەهۆی خیانەتکارانەوە سۆڵشایەر لە کڕینی ئەگوێرۆ پەشیمان بووەتەوە

بابەتی دواتر

نرخ دیاریكرا.. كاتی پێدانی كارەبای مۆلیدە لە سلێمانی دەگۆڕدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share