بەكارهێنانی ڤاكسین 4 ملیار و 500 ملیۆن ژەمی تێپەڕاند

تا ئێستا زیاتر لە 4 ملیار و 500 ملیۆن ژەمە ڤاكسین لە تەواوی جیهاندا بەكارهێنراوە، چین لە رێژەی خۆڤاكسینكردندا لە پلەی یەكەمدایە.

به‌پێی داتاكانی ماڵپه‌ڕی Ourworldindata.org، كە تایبەتە بە داتا و ژمارە لە بوارە جیاوازەكان، لە تەواوی وڵاتانی جیهاندا تا ئێستا بەكارهێنانی ڤاكسین 4 ملیار و 540 ملیۆن ژەمی تێپەڕاندووە، چین بە پلەی یەكەمی بەكارهێنەرانی ڤاكسین دێت بە به‌كارهێنانی زیاتر له‌ یه‌ك ملیار و 810 ملیۆن ژەم، دواتر هیندستان به‌ به‌كارهێنانی زیاتر له‌ 523 ملیۆن و 670 هه‌زار ژەمە ڤاكسین پلەی دووەمی گرتووە، لە ئەمریكاش تا ئێستا 352 ملیۆن و 550 هه‌زار ژەمە ڤاكسین دراوە بە هاوڵاتییان و لە پلەی سێیەمدایە، دوای ئەوان وڵاتانی بەرازیل و ژاپۆن دێن.

بەپێی داتا فەرمییەكان، تا ئێستا لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە 205 ملیۆن و 735 هەزار كەس تووشی كۆرۆنا بوون، زیاتر لە 184 ملیۆن و 725 هەزار توشبوو چاكبوونەتەوە، زیاتر لە 4 ملیۆن و 341 هەزار توشبووش بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە.

لەئێستادا لە تەواوی جیهاندا زیاتر لە 16 ملیۆن و 667 هەزار كەس هەڵگری ڤایرۆسەكەن.

بابەتی پێشتر

ئەرجەنتین لە كاندیدێكی وەزاریی حكومەتەكەی ڕەئیسی نیگەرانە

بابەتی دواتر

تاڵیبان لیستی ناوی کچانی تازەپێگەیشتوو کۆدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share