بەنفیکا داوای ئومتیتی دەکات

یانەی بەنفیکای پۆرتوگالی خواستی لەسەر گواستنەوەی ساموێل ئومتیتی بەرگریکاری فەرەنسیی یانەی بەرشلۆنە نیشانداوە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی لەزاری ئەکرەم کۆنوری ڕۆژنامەنووسی تورکییەوە ئاشکرایکردووە، ئیدارەی یانەی بەنفیکا ڕەزامەندی نیشانداوە بڕی 10 ملیۆن یورۆ بۆ گواستنەوەی ساموێل ئومتیتی پێشکەشی یانەی بەرشلۆنە بکات.

بەهۆی پێکانی یان ڤێرتۆنگینی بەرگریکاری بەلجیکییەوە، خۆرخی خیسوزی ڕاهێنەری بەنفیکا داوای بەرگریکارێکی چەپلەری دیکەی کردووە، ئامادەیی دەربڕیوە شێوەی یاریکردنی بۆ 3-4-3 بگۆڕیت بەو مەرجەی ئومتیتی بۆ دابین بکەن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی ڕیکۆردی پۆرتوگالی، دوای فیکەبارانکردنی ئومتیتی لەلایەن هاندەرانی یانەی بەرشلۆنەوە لە ڕوبەڕوبوونەوەی جامی خوان گامپەر، یاریزانەکە بیر لە ڕۆیشتن دەکاتەوە، لە ئێستاشدا یانەی بەنفیکایە ئامادەیە 10 ملیۆن بۆ گواستنەوەی پێشکەشبکات.

کێشەی یانە پۆرتوگالییەکە لەوەدایە ڕەشئەسمەرە فەرەنسییەکە ساڵانە هەشت ملیۆن یورۆ موچە بەدەستدەهێنێت، ئەو نرخەش دەبێت کەمبکرێتەوە.

بابەتی پێشتر

(یوێفا) ڕیاڵ و بارسا و یوڤی لە پرۆمۆی چامپیۆنزلیگ دوورخستەوە

بابەتی دواتر

مانچستەر یونایتد یاریزانی دیکە دەکڕێت؟

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مان سیتی دوو جووڵەی بەهێز دەکات

سەرچاوەکان ئاماژە بە ڕێککەوتنی نێوان یانەی مانچستەر سیتی و لیدز یونایتد دەکەن، سەبارەت بە گواستنەوەی کاڵڤین فیلیپسی یاریزانی…
Total
0
Share