ئینتەر میلان تەنها بە دزیکۆوە ناوەستێت

گواستنەوەی ڕۆمێلو لوکاکو بۆ یانەی چێڵسی دەرگای گواستنەوەی بەڕووی لۆرینزۆ ئینسینی و خواکین کۆرییادا کردووەتەوە.

یانەی ئینتەر میلان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی لوکاکو توانیویانە گواستنەوەی ئیدین دزیکۆ لە یانەی ڕۆماوە ئەنجامبدەن، ئەم گواستنەوەیەش لەسەر خواستی سیمۆنی ئینزاگی ڕاهێنەر بووە، ڕاهێنەرەکە دووپاتیکردووەتەوە کە پێویستی بە یاریزانێکی ژمارە نۆ و هاوشێوەی ڕەش ئەسمەرەکە دەبێت.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردووەتەوە، گواستنەوەکان لێرەدا ناوەستنەوە، بەڵکو کۆبوونەوە لەنێوان ئەلیساندرۆ لوچی لێپرسراوی کارەکانی خواکین کۆرییا و بەڕێوەبەرانی ئینتەر میلان ئەنجامدراوە، تەنانەت ئاماژە بە ڕێککەوتن لەنێوان جەمسەرەکاندا دەکرێت.

لەلایەکی دیکەوە سەرچاوەکە نووسیویەتی، دی لاورێنتسی سەرۆکی ناپۆلی پەیوەندی لەگەڵ لۆرینزۆ ئینسینی پچڕاندووە، ئامادەیە بە 30 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری هێرشبەرە ناوازەکەی ئیتاڵیا ببێت، ئینتەر میلان هەوڵەکانی بەو ئاڕاستەیەش دەستپێکردووە.

بابەتی پێشتر

مباپێ نایەوێت لەگەڵ مێسی یاریبکات

بابەتی دواتر

(یوێفا) ڕیاڵ و بارسا و یوڤی لە پرۆمۆی چامپیۆنزلیگ دوورخستەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share