کادرێکی یەکێتی لە شێلادزێ دەستبەسەركرا

لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە دەستبەسەركراوە

كادرێكی یەكێتی لە شیلادزێ دەستگیركرا و بەرپرسێكی حزبەكەش دەڵێت، هێزە ئەمنییەكە چوونەتە ماڵیشیان و سەرجەم كەلوپەلەكانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

دڵدار مێزی، جێگری بەرپرسی کۆمیتەی ڕێکخستی شێلادزێ-ی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە نزیک بنکەی پۆلیسی شێلادزێ، لەلایەن هێزێکی ئەمنیەوە (بیرهات مەهدی حاجی) ئەندامی کۆمیتەی ڕێکخستی شێلادزێ دەستبەسەرکراوە و، دواتر هێزەكە چوونەتە ماڵیان و سەرجەم کەلوپەلەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

وتیشی، “دەستبەسەرکردنی کادرەکەیان لەکاتێکدا بووە دوێنێ لەلایەن بنکەی پۆلیسی شێلادزێ-یەوە ئاگادارکرا کە سەردانیان بکات، ئەویش ئەمڕۆ سەردانی كردوون، بەڵام لە بەردەم بنكەكە لەلایەن هێزێکی ئەمنییەوە دەستبەسەركراوە”.

بابەتی پێشتر

موسەننا ئەمین: كۆنگرەی وڵاتانی دراوسێ هیچ شتێكی گەورەی لێ چاوەڕوانناكرێت

بابەتی دواتر

پاریس پلانی بۆ کریستیانۆش داڕشتووە !

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share