شارەوانیی سلێمانی: کۆمەڵێک پۆستەر دوور لە رێنماییەکان هەڵواسراون

شارەوانیی سلێمانی ئاگادارییەکی بڵاوکردووەتەوە و تێیدا هاتووە کە کۆمەڵێک کاندید دوور لە رێنماییەکانی شارەوانی پۆستەرەکانیان هەڵواسیوە و زیانیان بە باخچە و بلوارەکان گەیاندووە.

سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “پێشتر بەنووسراوی رەسمیی ئاگاداری سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانمان کردووە کە پێویستە دانانی پۆستەر و ستاندەکان بەپێ رێنماییەکان دابنرێت و دووربێت لە زیانگەیاندن بە سەوزایی، بلوارەکان، عەمودەکان، کێبڵی کارەبا و ئاودێرییەکان”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “بەڵام بەداخەوە کۆمەڵێک پۆستەر و ستاند لەناو بلوارەکانی شەقامی مەلیک مەحمود و تاسڵوجە –سلێمانی دانراون و تێبینیکراوە کە سەرجەمیان دوورە لە رێنماییەکانمان، هەروەها هۆکارێکە بۆ زیانگەیاندن بە بلوارەکان، باخچەکان، سەوزایی، وشکبوونیان و ناتوانرێت رۆژانە کاری ئاودێریکردنیان بۆ ئەنجامبدرێت”.

داوایەکیش ئاڕاستەی لایەنەکان و کاندیدەکان دەکات، کە لەماوەی دوو رۆژدا هەستن بە لابردنی ئەو پۆستەر و ستاندانەی کە بەپێچەوانەی رێنماییەکان دانراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی بازرگانی بۆ هاوڵاتییان: تاوەکو بەشەخۆراکتان رانەگیرێت فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە

لەبارەی پڕکردنەوەی فۆڕمی بەشەخۆراکی مانگانەوە، وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی هەرێم هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی…
Total
0
Share