بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەکێتی پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات و هیوادارم نموونەیەکی باڵای دیموکراسی پێشکەش بکەین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسسان، نوێنه‌رى تایبه‌تیی سكرتێرى گشتیی نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان لە عیراق کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە پێویستی هەماهەنگی و کاری هاوبەشی نێوان سەرجەم هێز و لایەنە سیاسییەکان کرد لەپێناو چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ زاڵبوون بەسەر ئاستەنگەکان.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا و سەبارەت بە دۆخی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، پەرۆشانە کاردەکەین بۆ پاراستنی سەقامگیریی وڵاتەکەمان و دوورخستنەوەی لە ناکۆکییەکان بۆ ئەوەش هانی هەموولایەکمانی داوە بۆ گفتوگۆ و چارەسەرکردنی ئاشتییانەی کێشەکان.

لەبارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراقەوە، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان روونیکردەوە کە یەکێتی پاڵپشتی ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد دەکات و هیوادارم نموونەیەکی باڵای دیموکراسی پێشکەش بکەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەڵگرتنی گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەی سلێمانی کۆدەبێتەوە

ئەندامێکی لیژنەی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دانیشتنەکانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران پرسی بەردەوامی گەمارۆکان لەسەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی…
Total
0
Share