ئاوی ژێرزەوی لە هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
“هۆشداریدەدرێت”

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی ژێرزەوی ساڵ بەساڵ دادەبەزێت و دەڵێت، ” ساڵانە لە چەند شوێنێك بە نزیكەیی 10 بۆ 15 مەتر ئاوی ژێرزەوی كەمدەكات”.

ڕەحمان خانی بەڕێوەبەری گشتيی بەنداوەكانی هەرێم لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، لەمساڵدا كە وشكەساڵی لە سنووری گەرمیان ڕاگەیەندراوە بەهۆی كەمبوونەوەی ئاوبووە لە سەرچاوەكانی ئاو و داغڵ و دانی ناوچەكە زیانیان بەركەوتووە و ئیدارەی گەرمیان داتای وردی لەبارەی كەمیی ئاو لە سنوورەكە هەیە و وشكەساڵی ڕاگەیاندووە.

ئاماژەی بەوە كرد، ساڵانی ڕابردوو تا 1ی حوزەیران وەرزی خەزنكردنی ئاو بووە لە بەنداوەكان، بەڵام ئەمساڵ لە مانگی نیسانداین و نەك ئاو خەزندەكرێت، بەڵكو ئاستی ئاوی بەنداوەكان كەمیانكردووە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان هۆشداریدا كە ماوەی چەند ساڵێكە ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمدەكات و لە چەند شوێنێكدا 10 بۆ 15 مەتر ئاستی ئاوی ژێرزەوی كەمیكردووە و ناكرێت ئەو سامانە نەتەوەییە بەهەدەر بدرێت و ئەگەر وشكەساڵی بێت یاخود بۆ خواردنەوە بێت ئاساییە، بەڵام ناكرێت بیری ئیرتیوازیی بەردەوام لێبدرێت كە زیان بە ئاوی ژێرزەوی دەگەیەنێت و قەرەبووناكرێتەوە.

بەڕێوەبەری گشتیی بەنداوەكان وتی، “ئاستی ئاوی ژێرزەوی لە هەولێر و سلێمانی ساڵ بەساڵ زیاتر كەمدەكات، چونكە ئەو بڕە ئاوەی لەژێر زەوی دەردەكرێت بەهۆی كەمی بەفر و بارانبارینەوە ناچێتەوە شوێنی”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كرد

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازی لە موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی…
زیاتر ببینە

لەڕێگەی تۆڕی میدیایی ئێستاوە ئەنجامی تاقیکردنەوەکانت وەربگرە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان لینکی ئەنجامەکانی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی بڵاوکردەوە. وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، ئاگاداری…
Total
0
Share