هەولێر.. دوای خۆپیشاندان بەڵێنی چارەسەری كێشەی كەمئاوی بەدانیشتووانی گەڕەكێك درا

دانیشتووانی گەڕەکی باداوەی هەولێر بەهۆی نەبوونی ئاوی خواردنەوەوە گردبوونەوەیان ئەنجامدا. قائیمقامی هەولێریش دەڵێت، “هۆکارەکەی وشکبوونی بیری گەڕەکەکەیە”.

دانیشتووانی گەڕەکی باداوە شەقامی 100 مەتریی هەولێریان بۆ چەند کاتژمێرێک داخست و خۆیان باس لەوە دەکەن، ماوەی سێ مانگە ئاویان نییە و تەنها ئاو دەکڕن یان لەڕێگەی تەنکەرە خێرخوازییەکانەوە ئاویان بۆ ڕۆیشتووە.

نەبەز عەبدولحەمید قائیمقامی هەولێر چووە ناو گردبوونەوەکە و ڕایگەیاند، بڕانی ئاوی گەڕەکەکە بەهۆی وشکبوونی ئەو بیرەیە کە ئاوی گەڕەکی باداوە دابیندەکات.

وتیشی، “تیمەکانمان ڕەوانەی گەڕەکەکە دەکەین و لە ماوەی 48 کاتژمێردا بیری جێگرەوە بۆ گەڕەکەکە لێدەدەین، تاکاتێکیش بیرەکە تەواو دەبێت لەڕێگەی تانکەرەکانی حکومەتەوە ئاو بۆ گەڕەکەکە دابیندەکەین”.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا نرخی تانکەرێك ئاو لە هەولێر گەیشتە 200 هەزار، لەوبارەیەوە نەبەز عەبدولحەمید رایگەیاند، دەیان خاوەن تانکەریان دەستگیرکردووە و ڕێکاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

بابەتی پێشتر

ئارسیناڵ بۆندێک پێشکەشی ڕیاڵ مەدرید دەکات

بابەتی دواتر

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەفەرمی ڕێککەوتنی (CVC) ڕەتکردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار دابەزی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار دابەزی و 100 دۆلار بە…
زیاتر ببینە

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات

وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردنی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی كردنەوەی تونێلی دەربەندیخان دەدات و دەڵێت، “تونێلی دەربەندیخان لەلایەن كەسوكاری قوربانییانی…
Total
0
Share