لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە: رێگا بە ماتۆڕسکیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا نادرێت بچنە ناو سەنتەری شار

لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، سەبارەت بە ماتۆڕسكیل و ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوابەدوای کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنیی پارێزگای هەڵەبجە، ئاڵوگۆڕی سەرنج و پێشنیازەكان لەبەر بەرژەوەندیی گشتی و، سکاڵا و داواکاریی زۆری هاوڵاتییانی پارێزگاکە، لیژنەکە چەند بڕیارێکی پەسەندکرد، ئەوانیش:

یەکەم: دروستکردنی لیژنەیەکی ئەمنیی هەمیشەیی، تایبەت بە جێبەجێکردنی بڕیارەکانی لیژنەی ناوبراو لە سەرجەم لایەنە ئەمنییەكانی پارێزگاكە.

دووەم: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا، پێویستە ئەو شۆفێرانەی ئۆتۆمبێلەکانیان بێسەرەتان و تاوەکو ئێستا ناساندنیان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی شارەزوور، بەشی جموجوڵ، بۆ نەکردووە، لە ماوەی هەفتەیەکدا سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی ناوبراو بکەن و ئۆتۆمبێلەکانیان بناسێنن و پابەندی سەرجەم رێنماییەکانی هاتوچۆ بن لە پارێزگای هەڵەبجە.

سێیەم: سەبارەت بە ئۆتۆمبێلی جامڕەش و ئەو ئۆتۆمبێلانەی بێسەرەتان و جامیان رەشە، بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە و رێکاری تەواویان لەلایەن لیژنەی ئەمنییەوە لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

چوارەم: سەبارەت بە ماتۆڕسکیل، بەتایبەت ئەو ماتۆڕسکیلانەی کە کاری دێلیڤەری دەکەن، خاوەن کارەکانیان ئاگاداردەکەینەوە، لە شەقامی سەرەکیدا بە هیچ شێوەیەک رێگەپێدراو نییە ماتۆڕسکیلەکانیان پارک بکەن، بەڵکو پێویستە بخرێتە گەراجی تایبەتەوە، بە پێچەوانەوە رێکاری تەواویان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر.

پێنجەم: ئۆتۆمبێلی بێسەرەتا و ماتۆڕسکیل رێگەپێدراو نین بە هیچ شێوەیەک بچنە ناو سەنتەری شار، شوێنە گشتییەکان و ناوچە گەشتیارییەکان، بە پێچەوانەوە رێکاری تەواویان لەگەڵدا دەگیرێتەبەر و سزادەدرێن.

شەشەم: سەرجەم دانیشتووانی سنووری پارێزگاکەمان بە هەر چوار ناحیەکەوە ئاگاداردەکەینەوە، ئەو شۆفێرانەی خاوەنی ماتۆڕسکیل، یاخود ئۆتۆمبێلی بێسەرەتان، پێویستە پابەندبن بە بڕیارەکانی لیژنەی ئەمنی، بە پێچەوانەوە سزای پابەندنەبوون دەدرێن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەت هۆشداری دەدات.. كەمتر لە 50%ی وەرگیراوانی زانكۆ و پەیمانگاكان ‏پەیوەندییان بە بەشەكانیانەوە كردووە

وەزارەتى خوێندنى باڵا هۆشداری دەدات بەو وەرگیراوانەی زانكۆ و پەیمانگاكان كە تا ئێستا پەیوەندییان بەو بەشەوە نەكردووە كە…
زیاتر ببینە

پەرلەمانتارێك: حكومەت توانای دامەزراندنی مامۆستایانی گرێبەستی نییە

ئەندامێكی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لەلایەن حكومەتەوە وەڵامدراوەتەوە كە بەهۆی خراپیی دۆخی داراییەوە، توانای دامەزراندنی مامۆستایانی…
Total
0
Share