پێشبینی دەكرێت نرخی بەرمیلێك نەوت لە 72 دۆلاردا بمێنێتەوە

پێشبینی دەكات لە ساڵی داهاتوودا داببەزێت فۆتۆ: ڕۆیتەرز

وەزارەتی وزەی ئەمریكا پێشبینی دەكات تا مانگی تشرینی یەكەمی داهاتوو نرخی نەوت لە 72 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك بمێنێتەوە.

ئیداری زانیارییەكانی وزە سەر بە وەزارەتی وزەی ئەمریكا پێشبینیش دەكات لە ساڵی 2022دا نەوتی برێنت بۆ 66 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك دابەزێت.

وەزارەتی وزە باوەڕی خۆیشی نیشاندا بەوەی بەرهەمی وڵاتانی ئۆپیك لە نەوت تا كۆتایی ئەمساڵ بگاتە كەمترین بڕی بڕیاردراو بەپێی پەیماننامەی نەوتیی وڵاتانی (ئۆپیك +)، ئەوەش بە بڕی ملیۆنێك بەرمیل نەوت لە ڕۆژێكدا لە چارەكی سێیەمی ساڵ و بڕی 0.3 ملیۆن بەرمیلی ڕۆژانە لە چارەكی كۆتاییدا.

ئاماژەی بەوەشداوە كە لە چاوەڕوانیی دیداری نوێی وڵاتانی (ئۆپیك +) دایە لە كانونی یەكەمی داهاتوو، كە چاوەڕوان دەكرێت تیایدا پلانی كەمكردنەوەی بەرهەمهێنانی نەوت گۆڕانكاری تیابكرێت.

س: ئەنتەرفاكس + RT

بابەتی پێشتر

240 كۆچبەری عێراقی لە بیلاڕوسیاوە گەڕێندرانەوە

بابەتی دواتر

ئەمریکا كارمەندی زیاتری باڵیۆزخانەكەی لە كابوڵ دەكشێنێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share