ئیبراهیمۆڤیچ کەی وازدەهێنێت؟

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ، هێرشبەری سویدیی یانەی ئەی سی میلان لە پلانیدا نییە وازهێنان لە بواری تۆپی پێ ڕابگەیەنێت.

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچی سویدی تەمەنی گەیشتووە بە 41 ساڵ و بەهۆی پێکانەوە ماوەیەکە لە یاریکردن دوورکەوتووەتەوە، سەرەڕای ئەوەی توانا جەستەیی و هونەرییەکانی هاوشێوەی ڕابردوو نەماوە، بەڵام بەنیاز نییە وازهێنان ڕابگەیەنێت.

لە چاوپێکەوتنێکدا بە “CNN”ی ڕاگەیاندووە، “‌هێشتا کاتی وازهێنان نەهاتووە، چێژ لە یاریکردن وەردەگرم، کە یاریناکەم بیری ئەو کاتانە دەکەم کە یاریم کردووە، لەبەرئەوەیە نامەوێت کە وازمهێنا پەشیمان ببمەوە، یاخود بڵێم خۆزگە وازم نەهێنایە.”

ئەستێرەکەی سوید جەخت لەوە دەکاتەوە، کە توانا جەستەییەکانی پاراستووە و لە داهاتوودا هەوڵدەدات شان بەشانی لاوانی میلان کێبڕکێ بۆ پێگەیەکی سەرەکی و ناسناوەکان بکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) مان سیتی چوارگۆڵی له‌ نۆرویچ کرد و پێگه‌ی خۆی له‌لوتکه‌دا به‌هێزکرد

یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له‌چێوه‌ی یارییه‌کانی هه‌فته‌ی 25ی خولی نایابی ئینگلته‌را ڕووبه‌ڕووی نۆرویچ سیتی بووه‌وه‌، یارییه‌‌که‌ به‌بردنه‌وه‌ی شارنشینه‌کان کۆتاییهات.…
Total
0
Share