كازمی: سوپاس بۆ خودا ئەرکی خۆمان بەجێهێنا

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی پرۆسەی هەڵبژاردن پەیامێكی بڵاوكردەوە و ڕایگەیاند، “ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام”.

مستەفا كازمی لە تویتێكدا كە لە هەژماری خۆی بە زمانەكانی كوردی و عەرەبی بڵاویكردووەتەوە، دەڵێت، “سوپاس بۆ خوا، ئەرکی خۆمان بەجێهێنا و گفتی خۆمان بردەسەر بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی بێگەرد و ئارام”.

كازمی سوپاسی زۆر لایەنی كردووە، نووسیویەتی، “زۆر سوپاس بۆ گەلی هێژامان، دەنگدەران، پاڵێوراوان، هێزە سیاسییەکان، چاودێران، کارمەندانی کۆمسێونی هەڵبژاردن، هێزە ئەمنییە قارەمانەکان، لەگەڵ نەتەوە یەکگرتووەکان و مەرجەعییەتی ئاینی”.

كەمێك لەمەوبەر هەڵبژاردنی گشتی بۆ ئەنجومەنی نوێنەران كۆتاییهات و كۆمسیۆن ماوەكەی درێژنەكردەوە.

بڕیارە دوای 24 كاتژمێر كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئەنجامە بەراییەكان بڵاوبكاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: ئەنجامی ژماردنی ئەلیکترۆنی و دەستی دەنگدانی تایبەت هاوشێوەبوون

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکانی دەنگدانی تایبەت کۆتاییهاتووە و دەرکەوتووە ورد و دروست بووە. جومانە…
Total
0
Share