لیڤەرپوڵ و تۆتنهام کێبڕکێ بۆ گەوهەرەکەی دانیمارک دەکەن

هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و تۆتنهامی ئینگلیزی هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی میکێل دامسگاردی باڵی هێرشبەری هەڵبژاردەی دانیمارک دەستپێکردووە.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی لەزاری سەرچاوە ناوخۆییەکانی یانەی سامپدۆریاوە ئاشکرایکردووە، یانەی لیڤەرپوڵ بەفەرمی دەستی بە دانوستاندن بۆ گواستنەوەی دامسگارد کردووە، لەهەمان کاتدا یانەی تۆتنهام لەسەرهێڵە و دەیانەوێت یاریزانەکە لە چنگی سامپدۆریا و لیڤەرپوڵ دەربکەن.

یانەی سامپدۆریا لە وەڵامی هەردوو یانەکەدا جەختی لە بەدەستهێنانی 35 ملیۆن پاوەند کردووەتەوە، دووپاتیشیانکردووەتەوە، بەو نرخە کەمتر دەستبەرداری گەوهەرە دانیمارکییەکەیان نابن.

دامسگارد لە جامی نەتەوەکانی ئەوروپا 2020 ئاستێکی ناوازەی پێشکەشکرد، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 21 ساڵە و ئەزموونی یاریکردنی کەمە، بەڵام توانی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە لێدانی راستەوخۆ گۆڵێکی ناوازە تۆماربکات و ببێتە یەکێک لە باشترینەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی.

لاگازێتا نوسیویەتی، یانەکانی بەرشلۆنە و ئەی سی میلان بەهەمان شێوە گرنگییان بە بەهرەدارەکەی دانیمارک داوە، لە ڕێگەی نوێنەرانیانەوە لە ئیتاڵیا داوای نرخی یاریزانەکەیان لە یانەی سامپدۆریا کردووە، ئەگەر هەیە هەریەکێک لەم دوو یانەیەش تێکەڵ بە هاوکێشەکە ببن.

بابەتی پێشتر

تیتی دەزانێت چۆن مێسی ڕابگرێت و سیلڤا دەڵێت: ڕاناگیرێت

بابەتی دواتر

سیمیۆنی هێرشبەرێکی دەوێت و سێ بژاردەی لەبەردەستدایە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ بە قەرز ئۆبامیانگی دەوێت

بەڕێوەبەرانی یانەی نیوکاسڵ بۆ گواستنەوەی پیێر ئایمیریک ئۆبامیانگ پەیوەندییان بە یانەی ئارسیناڵەوە کردووە، جەمسەرەکان نزیکن لە ڕێککەوتنێکەوە. ڕۆژنامەی…
Total
0
Share