سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان: هێزەکانی ئاسایش تا ئەوکاتەی پێویست بکات لە پەروێزخان دەمێننەوە

دوای ئەوەی هێزێکی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئاسایشی هەرێم لەژێر ڕێنمایی بڕیارەکانی جێگیری سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران لە خاڵی سنووریی پەروێزخان جێگیربوو، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان دەڵێت، “تا ئەوکاتەی پێویستبکات و بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی هێزەکە دەمێنێتەوە”.

جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “ئەمڕۆ هێزێکی ئۆپراسیۆنی تایبەتی ئاسایشی هەرێم لە خاڵی سنووریی پەروێزخان جێگیرکرا و تا کاتێک کارەکان لەو خاڵە سنوورییە بەشێوەیەکی ئاسایی و یاسایی بەڕێوەدەچێت”.

سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان ئاماژەی بەوەشکرد، “لە هەر شوێنێکی دیکە پێویستبکات و گومانی بوونی قاچاخچێتی هەبێت، ئەو هێزە ئامادەیی هەیە و بڕیارەکانی قوباد تاڵەبانی، جێگیری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران جێبەجێ دەکەن”.

دوو ڕۆژ لەمەوبەر، بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی و یاساشكێنی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم بڕیاریدا هێزەكانی ئاسایشی هەرێم لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێكی دیكەی گومرگی جێگیربكرێن.

بابەتی پێشتر

یەكێتیی ئەوروپا چاودێریی هەڵبژاردنەكانی عێراق دەكات

بابەتی دواتر

هاتوچۆی سلێمانی خەڵاتیكرد.. شۆفێرێک 65 ساڵە سەرپێچیی نەكردووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share