زینانە… تەقینەوەی بۆمبێكی چێندراو دوو برینداری لێكەوتەوە

بۆمبێكی چێندراو لە گوندێكی سەر بە ناحیەی زینانە تەقییەوە و ئاسایشی ناوچەكە دەڵێت، دوو برینداری لێكەوتووەتەوە.

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە گوندی قوشڵان سەر بە ناحیەی زینانە بۆمبێكی چێندراو بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوە.

سەرچاوەیەك لە ئاسایشی زینانە بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی تەقینەوەكەوە دوو كەس برینداربوون، كە شوانكارن.

وتیشی، بریندارەكان بەمەبەستی چارەسەر ڕەوانەی نەخۆشخانەی خورماتوو كراون.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی سۆران: تۆمەتبارێکمان دەستگیرکرد کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردبوو

پۆلیسی سۆران، دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنەی لە کچێک کردووە. بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share