پۆلیسی سۆران: کەسێک بە چەکی جۆری قەناس خزمێکی خۆی بریندار کردووە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران ڕایگەیاند، بەهۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتییەوە لە نێوان مام و برازایەک، کەسی سێیەم بە چەکی جۆری “قەناس” تەقەی لە خزمەکەی خۆی کردووە و برینداریکردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوێک، کە وێنەیەکی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە تێیدا هاتووە، “ڕووداوێکی شەڕ لە دەروازەی شاری سۆران – زارگەلی لە نێوان دوو هاوڵاتیی کە مام و برازان ڕوویداوە، سەرەتا برازای کەسەکە بە ئۆتۆمبیل خۆی کێشاوە بە مامیدا و برینداریکردووە”.

پۆلیسی سۆران دەڵێت، ” لە ڕوداوەکە هەردوولا بەسوکی بریندار بوون پاشان کوڕی زامدار بە چەکی چۆری (قەناس) تەقەی لە خزمەکەی کردووە و برینداریکردووە”.

پۆلیسی ئاماژەی بەوەکردووە لە ڕووداوەکەدا تۆمەتبار ( ك ع م ) بەپێی مادەی 23 ی لەیاسای هاتوچۆ دەسگیرکراوە و تۆمەتبار ( ب ع م ) بەپێی مادەی 405/31 لەیاسای سزادان دەسگیرکراوە، لەگەڵ دەستبەسەرداگرتنی چەقی تەقەپێکراو.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 1-0 ئارسیناڵ

بابەتی دواتر

یەكێتی ئەوروپا: هێرشەكەی ئێران بۆسەر كەشتییە نەوتهەڵگرەكەی ئیسرائیل جێگای قبوڵكردن نیە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا

بەهۆی پابەندنەبوون بەرێنماییەکان و هاڕینی ترش بەشێوەیەکی ناتەندروست، لە سلێمانی فرۆشگایەک داخرا و دەستبەسەر نزیکەی چوار تۆن ترشی…
Total
0
Share