دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ 7ی ئاب، لە ناوەندی قەزای ئاکرێ باوکێک کچە 20 ساڵانەکەی خۆی بە مەبەستی کوشتن بردووەتەدەرەوەی شار و پاشان کوشتوویەتی.
هێمن سلێمان، بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 2:30، لە نێوان گوندەکانی ئومەر خوشان و قەچاخاڤا لەسنوری قەزای ئاکرێ تەرمی کچێک بەکوژراوی دوزراوەتەوە.
بەرپرسی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دهۆک ئاماژەی بەوەش کرد، تەمەنی کچەکە 20ساڵە و ئاسەواری گولـلە بە جەستەیەوە دیارە و ئێستا تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دهۆکە و پەراوی لێکولینەوەش بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بکوژەکە دەرچووە.
بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا، کچەکە دەستگیران داربووە، بەڵام ماوەیەکە کێشەی هەبووە لەم پەیوەندییەدا و هەر ئەوەش هۆکاری کوشتنی بووە لەلایەن باوکییەوە.