لیژنەی باڵای تەندروستیی عێراق چەند بڕیارێكی لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەركرد، ڕۆژانی پێنحشەممە تا شەممە كرانە قەدەغەی هاتوچۆ.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ئەمیندارێتیی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق لە نوسراوێكدا دەقی بڕیارەكانی لیژنەی باڵای تەندروستی لەبارەی دۆخی كۆرۆنا و قەدەغەی هاتوچۆوە بڵاوكردەوە.
بەپێی نوسراوەكە، قه‌ده‌غه‌ی نیمچەیی هاتوچۆ تا 15ی ئه‌م مانگه درێژدەكرێتەوە، كە لە كاتژمێر 11ی شەوەوە تا 6ی بەیانی بوو، هەروەها بڕیاردراوە ڕۆژانی پێنجشەممە، هه‌ینی و شه‌ممەش قه‌ده‌غه‌ی ته‌واوەتیی هاتوچۆ بێت.
هه‌ر له بڕیاره‌كاندا هاتووه، ده‌وامی فه‌رمیی فه‌رمانگه و وه‌زاره‌ته‌كان به‌ڕێژه‌ی 25% كەمدەكرێتەوە و وه‌زاره‌ته‌كان و پارێزگار و به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان سه‌رپشكن بۆ چۆنێتیی ڕێكخستنی ده‌وامی فه‌رمانبه‌ران به‌پێی دۆخه‌كه.
بەپێی دوایین ئاماری وەزارەتی تەندروستیی عێراق لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو هەشت هەزار و 346 توشبووی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراون و 57 كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.