لە کارکردنی منداڵدا عێراق پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبی گرتووە

سەرۆکی ناوەندیی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق رایگەیاند، کارکردنی منداڵان دیاردەیەکی جیهانییە و عێراق لە پلەی چوارەمی وڵاتانی عەرەبیدا دێت لەو رووەوە.

فادل غەراوی، سەرۆکی ناوەندیی ستراتیژی بۆ مافەکانی مرۆڤ لە عێراق لە لێدوانێکیدا ئاماژەی بەوە کرد، ”کارکردنی منداڵان دیاردەیەکی جیهانییە و بەرزترین رێژەش لە وڵاتانی کەم داهاتدا هەیە، هاوکات زیاتر لە 200 ملیۆن منداڵ لە جیهاندا لە نێوان تەمەنی 6 بۆ 17 ساڵیدا لە بازاڕی کاردان و لەو رێژەیەش 80%یان نێرن”.

سەبارەت بە عێراق فازڵ غەراوی دەڵێت، ”عێراق لە پلەی چوارەمی کارکردنی منداڵاندایە لە دوای یەمەن و سودان و میسر، رێژەی کارکردنی ئەو منداڵانەی تەمەنیان لە نێوان 4 بۆ 15 ساڵ دایە دەگاتە 13.6% و رێژەکە دەگاتە 34.8% بۆ ئەو منداڵانەی تەمەنیان زیاترە”.

ئەوەش خستووەتەڕوو، ”هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی رێژەی کارکردنی منداڵان لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ بارودۆخی ئابوری بەهۆی کەمی داهاتی خێزان، رێژەی بەرزی بێکاری، هەژاری، ململانێکان، ئاوارەبوون، رێژەی بەرزی توندوتیژیی خێزانی لە دژی منداڵان و سیستمێکی لاوازی یاسادانان و ستراتیژیی یاسایی بۆ پاراستنی مافەکانی منداڵان”.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی تەندروستی: دەست بە هەڵمەتێکی کوتان دەکرێت

بابەتی دواتر

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو داواکراوی راگەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق: ئەگەر دۆخەكە بەمشێوەیەبێت قەدەغەی هاتوچۆ ڕادەگەیەنینەوە

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی عێراق هۆشداریدەدات له ‌زیادبونی مه‌ترسییه‌كانی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و دەڵێت، ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه‌ به‌مشێوه‌ی ئێستا به‌رده‌وامبێت و ژماره‌ی…
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن وردەكاریی چۆنیەتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رووندەكاتەوە

كۆمسیۆن وادەی كردنەوە و داخستنی ناوەندەكانی دەنگدان و وردەكارییەكانی دیكەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان رووندەكاتەوە. ئەلحەسەن قەباس، ئەندامی…
Total
0
Share