نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا بەهای نەوتی لە جیهان دابەزاند

دابەزینی بەهای نەوت

بەهۆی كەڵەكەبوونی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا، ئەمڕۆ بەهای نەوت لە جیهان تا ڕادەیەك دابەزیوە، نەوتی خاوی برێنت لەسەرووی 42 دۆلارەوەیە.

بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بۆ ئەمڕۆ چوارشەممە 21ی تشرینی یەكەم و لەكاتی بڵاوكردنەوەی ئەم هەواڵە، بەرامبەرە بە 42 دۆلار و 82 سەنت، كە بەڕێژەی 0.5% دابەزینی بەخۆیەوە بینیووە.

هەروەها نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تێكساس-ی ئەمریكی 20 سەنتێك دابەزینی بەخۆیەوە بینووە و یەك بەرمیلی بەرامبەرە بە 41 دۆلار و 43سەنت.

سەبارەت بە هۆكاری دابەزینی بەهای نەوت، چیۆكی چان، شارەزا و شیكەرەوەی ئابوری بە ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، زیادبوونی نەوتی كۆگاكراوی ئەمریكا و بەرزبوونەوەی حاڵەتەكانی توشبوون بە كۆرۆنا وای كردووە وەبەرهێنەرانی سێكتەری نەوت چاوێك بە بارودۆخەكەدا بخشێننەوە.

بابەتی پێشتر

ئیسرائیل هێرشێكی بۆ سەر غەزە ئەنجامدا

بابەتی دواتر

مردن بەهۆی 'مەی ساختە'وە لە توركیا گەیشتە 63 كەس

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت بەرزبووەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نرخی نەوتی خاو بەرزبووەوە و بەرمیلێك جۆری برێنت لە 85 دۆلار نزیكبووەتەوە. بەرزبوونەوەكەی نرخی نەوت لە…
Total
0
Share