بایرن لە میرکاتۆی زستانەدا هیچ جموجۆڵێک ناکات

یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی پلانی داڕشتووە، لە گواستنەوەکانی زستانی 2022 هیچ جموجۆڵێک بۆ گواستنەوەی یاریزانان ئەنجامنەدات.

بەڕێووەبەری وەرزشیی یانە باڤارییەکە، حەسەن ساڵحەمیدزیچ بە بێلد سپۆرتی ڕاگەیاندووە، “تاوەکو ئێستا پێکهاتەکەمان قۆناغی زستانەی بە ئاستێکی بەرزەوە تێپەڕاندووە، یاریزانە نوێیەکان هیچ کێشەیەکیان نەبووە، پێکهاتەکەشمان کێشەیەکی نییە تاوەکو یاریزانی نوێی بۆ دابینبکەین”.

بەڕێوەبەرەکە لەبارەی شێوەکارکردنی هانزی فلیک-ی ڕاهێنەری پێشوو و جولیان ناگیلسمان-ی ڕاهێنەری ئێستاوە، دەڵێت، “هانزی کەشی یانەکەی گەیاندە ئاستێکی باش، جولیان هەمان شتی کردووەتەوە، بەڵام بابەتەکە ئەگەر پەیوەندیداربێت بە ڕێگەکانی هێرشبردن، جولیان شتێکی دیاریکراو دەدات بە یاریزانەکان، دۆخەکە کەمێک جیاوازە، چونکە جولیان بیرۆکەکانی لەمێشکی خۆیدا پاراستووە”.

بەوتەی ساڵحەمیدزیچ، کێشەی بایرن لە فرۆشتنی یاریزانە ناپێویستەکانی وەک تۆلیسۆ، بوناسار، ڕۆکا-دایە، ئەو بودجەیەش کە پێویستە بۆ دابینکردنی شوێنگرەوەکانیان تەرخانبکرێت، تاوەکو هاوینی 2022 پاشەکەوت دەکرێت و لە میرکاتۆی هاوینەدا بۆ گواستنەوەی یاریزانێکی سوپەر بەکاردەخرێتەوە.

بابەتی پێشتر

مەزڵوم عەبدی لەبارەی هێرشەکەی سەر ئەنەکەسە لە ڕۆژی ئاڵادا قسەیکرد

بابەتی دواتر

گۆڕانكاری لە مەكتەبی سیاسیی یەكێتیدا كرا

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share