پزیشکەکان لەبارەی هازاردەوە هۆشداری بە ڕیاڵ مەدرید دەدەن

ستافی هونەریی یانەی ڕیاڵ مەدرید لەلایەن ستافی پزیشکیی یانەکەوە ئاگادارکراوەتەوە، کە ئیدین هازاردی بەلجیکی توانای یاریکردنی نییە و ماسولکەکانی بەرگەی ماندووبوونی زیاتر ناگرێت.

تۆڕی “ABC”ی ئیسپانی لەزاری سەرچاوەیەکی ناوخۆیی یانەی شاهانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئیدین هازارد دوای تووشبوونی بە پێکانی ماسولکەیی لە قۆناغی نیوەی کۆتایی خولی نەتەوەکانی ئەوروپا نەیتوانی بەسەرکەوتوویی وادەی چارەسەر و پشوودان تێپەڕێنێت، بەڵکو دوای چەندین پشکنین، ستافی پزیشکیی یانەکە هۆشدارییان بە کارلۆ ئەنچلۆتی داوە لە یاریکردن بە یاریزانەکە.

پزیشکانی ڕیاڵ پێیانوایە لەڕووی ماسولکەییەوە هازارد دووچاری ماندوبوون بووە، دەبێت بۆ دوو یاریی داهاتوو پشووی پێبدرێت، تاوەکو جارێکی دیکە لەهەمان شوێندا تووشی پێکان نەبێتەوە.

هازاردی تەمەن 30 ساڵ لەم وەرزەدا تەنها هەشت ڕووبەڕووبوونەوەی بەدرێسی ڕیاڵەوە ئەنجامداوە، هیچ گۆلێکی تۆمارنەکردووە و سوودێکی ئەوتۆی بە پێکهاتەکانی ئەنچلۆتی نەگەیاندووە، تەنانەت لە 2019وە لەسەدا 70ی یارییەکانی بەهۆی پێکانەوە لەدەستداوە.

بابەتی پێشتر

هاندەران سێ کاندیدی سەرەکیی باڵۆندۆریان دەستنیشانکرد

بابەتی دواتر

ئەگەر چاڤی ببێتە ڕاهێنەری بەرشلۆنە، چی ڕوودەدات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share