تۆمارێکی کریستیانۆ هه‌رای ناوه‌ته‌وه‌؟ ئه‌وه‌ش وه‌ڵامه‌که‌یه‌تی..

له‌ یاریی نێوان پۆرتوگال و گانا، به‌ تایبه‌ت له‌ خوله‌کی 36 کریستیانۆ ده‌ستده‌خاته‌ نێو شۆرته‌که‌ی و جۆره‌ خۆراکێکی بچووک ده‌رده‌کات و ده‌یخوات، ئه‌م جوڵه‌یه‌ی ئه‌فسانه‌ پۆرتوگالییه‌که‌ بووه‌ته‌ جێی تێڕامان و له‌ هه‌مان کاتدا پرسیاری هه‌وادارانی تۆپی پێ.

وه‌ڵامه‌که‌ ئاشکرایه‌، بێگومان یاریزانان پێش یاریی و دوای یاریی به‌ شێوه‌یه‌کی هه‌ڕه‌مه‌کی پشکنینی خوێن و پشکنینی دیکه‌یان بۆ ده‌کرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ یاریزانه‌که‌ له‌ بارودۆخێکی وه‌هادا هه‌رگیز بیر له‌وه‌ ناکاته‌وه‌ مادده‌ی وزه‌به‌خش به‌کاربهێنێت، به‌ڵکو ئه‌وه‌ی ده‌یخوات جۆره‌ ڤایتامینێک، یاخود ته‌واوکه‌رێکی وزه‌یه‌‌ که‌ یاریزانان به‌کاریده‌هێنن و ڕێگه‌پێدراوه‌.

ئه‌م جۆره‌ ته‌واوکه‌ره‌ وزه‌ به‌ وه‌رزشکاران ده‌به‌خشێت و له‌ تۆپی پێ و سه‌رجه‌م وه‌رزشه‌کاندا ڕێگه‌پێدراوه‌ و به‌ چه‌ندین جۆر و قه‌باره‌ و شێواز دروستکراون.

ئه‌م ته‌واوکه‌ره‌ به‌ زۆری له‌لایه‌ن یاریزانانی تێنسی سه‌رزه‌ویییه‌وه‌ به‌کارده‌هێنرێت، به‌ڵام وه‌ک له‌ تۆماره‌که‌دا ده‌رده‌که‌وێت کریستیانۆ بۆ ئه‌وه‌ی نه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ هێڵی لاته‌نیشتی یاریگا له‌ناو شۆرته‌که‌یدا ته‌واوکه‌رێکی خۆراکیی هه‌ڵگرتووه‌، دواتریش کاغه‌زه‌که‌ی له‌ناو شۆرته‌که‌یدا ده‌هێڵێته‌وه‌ و بۆ پارێزگاریکردن له‌ ژینگه‌ فڕێی نا‌دات بۆسه‌ر فرێزی یاریگا.

بابەتی پێشتر

سیستانی لەبارەی سبەینێوە بڕیاری دا

بابەتی دواتر

دەروازەی پەروێزخان لەبارەی داخستنییەوە روونكردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share