ئارسیناڵ بۆ ئارتێتا: داواکارییەکەت جێبەجێ دەکەین

خاوەندارێتی یانەی ئارسیناڵی ئینگلیزی ڕەزامەندی دەربڕیوە بە کڕینی یاریزانی نوێ و تۆکمەکردنی پێکهاتەی مایکڵ ئارتێتا.

دوای ئەوەی یانەی ئارسیناڵ لە خولی نایابی ئینگلیزی ئاستێکی بەرزی پێشکەشکرد و لووتکەی ڕیزبەندیی گرت، بەڕێوەبەرانی یانەکە ئامادەییان دەربڕی داواکارییەکانی مایکڵ ئارتێتای ڕاهێنەر جێبەجێبکەن، کە لە کڕینی دوو یاریزاندا خۆی دەبینێتەوە.

بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی “زە سەن”، ئیدارەی “گانەرز” بڕی 50 ملیۆن پاوەندیان خستووەتە بەردەستی ڕاهێنەرە ئیسپانییەکە، تاوەکو لە مێرکاتۆی زستانەی 2023دا دووان لە یاریزانە داواکراوەکانی پێبکڕێت.

ئارتێتا لە پێشوودا داوای یاریزانێکی بۆ پێگەی هێڵی ناوەند و یەکێکی دیکەی بۆ هیڵی هێرشبردن کردووە، بۆ ئەوەی فشارەکانی سەر بوکایۆ ساکا و گرانیت شاکا کەم بکاتەوە.

بابەتی پێشتر

ڕیاڵ مەدرید نوێنەری ڕەوانەی بەڕازیل کردووە

بابەتی دواتر

هاوڵاتییەک داوای دابەزاندنی نرخی شاورمە لە راوێژکاری ئەڵمانیا دەکات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕەخنە لە چاڤی دەگیرێت

ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا و ڕۆژنامەنوسە نزیکەکان لە بەرشلۆنەوە کەوتونەتە هێرشکردنە سەر چاڤی ڕاهێنەری بەرشلۆنە پاش ئەو دوو یارییە خراپەى…
Total
0
Share