بۆ كەمكردنەوەی یاساشكێنییە.. بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی ئاسایش لە باشماخ و پەروێزخان جێگیردەكرێت

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان

بۆ ڕێگری لە قاچاخچێتی و یاساشكێنی، بە بڕیاری جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی لە دەروازەكانی باشماخ و پەروێزخان و چەند خاڵێكی دیكەی گومرگی دادەنرێن.

بە بڕیاری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، لە سبەی دووشەممە 9ی ئابەوە ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەر بە دەزگای ئاسایشی ھەرێم لە دەروازەکانی باشماخ و پەروێزخان و چەندین خاڵی تری گومرگی جێگیردەکرێن.

سەرچاوەیەكی بەرپرس و ئاگادار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “دانانی ئەو هێزانە بەمەبەستی ڕوبەڕوبوونەوەی قاچاخچێتی و یاساشکێنان و ئەوانەیە كە لە دەرەوەی ڕێنمایی و بڕیارەکانی حکومەت کاردەکەن”.

ئەوەشی وت، “ئەم ھەنگاوە سەرەتایەکی گرنگە بۆ چاکسازی و سەروەریی یاسا و پارێزگاریکردن لە مافی گشتی”.

بابەتی پێشتر

تاڵیبان شارێكی گرنگی كۆنترۆڵكرد و ئەمریكاش هێرشی ئاسمانیی دەكاتەسەر

بابەتی دواتر

عێراق.. هەوڵدەدرێت بە یاسا کرێکارانی بیانی دەربكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

منداڵێک لە ڕووباری سیرواندا خنکا

لە گەرمیان منداڵێك پاش كەوتنەناو گۆمێكی ئاوی ڕووباری سیروانەوە گیانیلەدەستدا. عەلی جەمال قەدوری، بەرپرسی ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی گەرمیان…
Total
0
Share