لیستی 10 زەرەرمەندترین وڵاتانی جیهان بە كۆرۆنا

ژمارەی توشبووان بە كۆرۆنا لە جیهان گەیشتە زیاتر لە 202.2 ملیۆن، كۆی مردن بە ڤایرۆسەكەش زیاتر لە 4.2 ملیۆنی لەجیهاندا تیپەڕاندووە، وەك ئەوەی زانكۆی جۆنز هۆبكنز-ی ئەمریكی ئاماژەی پێداوە.

بەپێی ئامارەكانی زانكۆكە كۆی توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە جیهاندا گەیشتووەتە 202.211.438 و، كۆی گیانلەدەستدانیش 4.285.595 حاڵەتە.

ویلایەتە یەكگرتووەكان لە ڕیزبەندی یەكەمدایە لەژمارەی گیانلەدەستدان بەهۆی ڤایرۆسەكە بە 616713 حاڵەت، كۆی توشبووانیش لە وڵاتەكە 35.738.700 كەسە.

بەدوایدا بەڕازیل دێت لە ڕیزبەندی دووەم لە ڕووی ژمارەی گیانلەدەستدان بە 562752 حاڵەت و، كۆی توشبووانی 20.151.779 حاڵەتە.

لە ڕیزبەندی سێیەمدا هندستان دێت بە 427371 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 31.895.385 حاڵەتی توشبوون.

لە ڕیزبەندی چوارەمدا مەكسیك دێت بە 243733 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 2.944.226 حاڵەتی توشبوون.

لە ڕیزبەندی پێنجەمدا پیرۆ دێت بە 196873 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 2.124.128 حاڵەتی توشبوون.

لە ڕیزبەندی شەشەمدا ڕوسیا دێت بە 161343 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 6.340.370 حاڵەتی توشبوون.

بەریتانیا لە ڕیزبەندی حەوتەمدایە بە 130585 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 6.070.873 حاڵەتی توشبوون.

ئیتاڵیا لە ڕیزبەندی هەشتەمدایە بە 128209 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 4.390.684 حاڵەتی توشبوون.

كۆڵۆمبیا لە ڕیزبەندی نۆیەمدایە بە 122277 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 4.834.634 حاڵەتی توشبوون.

دوایین وڵاتی ڕیزبەندییەكەش فەڕەنسایە بە 112379 حاڵەتی گیانلەدەستدان و، 6.350.899 حاڵەتی توشبوون.

س: نۆڤۆستی+ RT

 

بابەتی پێشتر

پلانە هەزار و 200 ملیارییەکەی بایدن لە پەسەندکردنی نزیکبووەتەوە

بابەتی دواتر

لە مانگی ڕابردوودا عێراق گەورەترین هەناردەکاری نەوت بووە بۆ هیندستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share