بەپێی هەواڵی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کورستان، ئێوارەی دوێنێ تەرمی کەسێکی یارسانی دانیشتووی گوندی “دەهستان” لە سنووری نێوان سەرپیل زەهاو – گەرمیان دۆزراوەتەوە.
لەبارەی ڕووداوەکەوە سەرچاوە ناوچەییەکان ڕایانگەیاندووە، ئەو کەسە یارسانییە ناوی محەمەد ڕەزا ڕۆستەمی-یە و ئاسەواری ئەشکەنجە بە جەستەیەوە دیار بووە.
پزیشکی دادوەری تایبەت بە شارۆچکەی حەلوان، نەیتوانیووە بە تەواوی هۆکاری مردنی ڕۆستەمی بەهۆکاری لێدان و ئەشکەنجەدان پشتڕاستبکاتەوە.
محەمەد ڕەزا ڕۆستەمی تەمەنی 50 ساڵ بووە و خاوەنی دوو منداڵە، کە کچ و کوڕێکن.