لەمەودوا گەر شۆفێر مەی خواردبێتەوە ئۆتۆمبێلەكەی كارناكات

گەر مەیت خواردبێتەوە و مەستبیت، ئۆتۆمبێلەكەت كارناكات و ناجووڵێت، ئەمە ئەو تەكنەلۆجیا نوێیەیە كە لە ئەمریكا دەخرێتە ناو ئۆتۆمبێلەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا، جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا یاسایەكی واژووكرد كە كۆمپانیاكانی دروستكردنی ئۆتۆمبێل ناچاردەكات لە ساڵانی داهاتوودا ئەو جۆرە تەكنیكانە لە ئۆتۆمبێلەكانیاندا بەكاربهێنن، كە ڕێگریدەكەن لە شۆفێریكردن لەكاتی مەستیدا.

بەپێی زانیارییەكان، تایبەتمەندییەك بۆ ئۆتۆمبێل زیاددەكرێت كە ئەگەر شۆفێرەكە مەیخواردبێتەوە، ئەوا ئامێرەكە لەڕێگەی هەستەوەرەوە پشكنین بۆ دۆخەكە دەكات و هەناسەی شۆفێرەكە شیدەكاتەوە، ئەگەر بۆنی مەی لێبێت، ئۆتۆمبێلەكە كارناكات و ناجووڵێت.

ساڵانە لە ئەمریكا 10 هەزار كەس بەهۆی شۆفێریكردن لەژێر كاریگەریی خواردنەوەی كحولیدا بە ڕووداوی هاتوچۆ دەمرن، دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە دەیانەوێت لەڕێگەی تەكنەلۆجیا نوێیەكەوە ڕێژەكە كەمبكەنەوە.

بابەتی پێشتر

زانكۆی سلێمانى: له‌سه‌ر گرژییه‌كانى ئه‌مڕۆ لیژنه‌ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنى ڕاستییه‌كان

بابەتی دواتر

عێراق 50%ـی ئاوی گەنجینەکراوی لەدەستداوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share