شاهۆ عوسمان: لە سلێمانی مەترسیی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ نییە

جێگرى پارێزگارى سلێمانى رایدەگەیەنێت، لە سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، مەترسیی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ نییە.

شاهۆ عوسمان، جێگرى پارێزگارى سلێمانى لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری، مەترسیی دروستبوونی ئاستەنگی هاتوچۆ نییە، سەرەڕای دابارینێکی زۆر، خۆشبەختانە ئەو رێوشوێنانەی لەپێناو سەلامەتیی گیانی هاوڵاتییان گیرابوونەبەر، سەرکەوتووبوون.

وتیشی، ئەمڕۆ بە یاوەریی بەڕێوەبەرایەتییەکانی هاتوچۆ و شارەوانیی رۆژئاوا، سەردانی گەڕەکی خەلیفاوامان کرد، کە مەترسیی رووخانی پردەکەی و هەندێک خانووی دەوروبەری هەبوو، بە بڕیاری لێپرسراوی نووسینگەی جێگری سەرۆکوەزیران، گفتوگۆمان لەگەڵ خاوەن خانووەکان کردووە و بڕیارە تا تەواوبوونی پرد و ئاوەڕۆکە، خانوویان بە کرێ بۆ بگرین.

ئاماژەی بەوەشکرد، رێکاری خێرا دەگرینەبەر بۆ ئەوەی ئاستەنگی هاتوچۆ دروستنەبێت و هاوڵاتییان سەلامەت بن، هاوکات ئاوەڕۆیەک لێرە هەیە، کە دراوە بە وەبەرهێنێک و لێرەوە داوادەکەین، دەستبەجێ دەست بە کارەکانی بکاتەوە، ئەگەر نا ناچاردەبین رووبەڕووی سزای یاسایی بکەینەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بۆ دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری هەنگاوێکی نوێ دەگیرێتەبەر

هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، هاوڵاتییان دەتوانن لەڕێگەی پۆرتاڵێکی حکومەییەوە داواکاریی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پێشکەشبکەن. بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی،…
Total
0
Share