ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا رەزامەندی لەسەر لێکۆڵینەوە لە جۆ بایدن دەربڕی

رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا بە زۆرینەی دەنگ رەزامەندی لەسەر لێپرسینەوە لە جۆ بایدنی سەرۆکی وڵاتەکە دەربڕی و بایدنیش رایگەیاند، ئەمە فێڵێکی سیاسییە و بنەمای نییە.

پێشتر کێلی ئارمسترۆنگ ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمریکا کە سەر بە پارتی کۆمارییەکانە دەقی پرۆژەیەکی پێشکەش بە ئەنجومەنەکە کردبوو و داوایکردبوو کە لێکۆڵینەوە لە بایدن بکرێت و گۆشەگیر بکرێت.

جۆ بایدن بەهۆی چالاکییە بازرگانییە دەرەکییەکانی هانتری کوڕی رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە، هەرچەندە بەشێکی زۆر لە دیموکراتەکان هەوڵیاندا شکست بە پرۆژەکە بهێنن بەڵام سەرکەوتوو نەبوون.

چاودێرانی ئەمریکا بەدووری دەزانن، ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان هیچ تۆمەتێک لەسەر بایدن و خێزانەکەی بسەلمێنێت، بەڵام ئەمە کاریگەری لەسەر هەوڵەکانی بایدن دەبێت بۆ دووبارە خۆکاندیدکردنەوەی بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتییەکەی.

لە یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر بڕیارەکە جۆ بایدن رایگەیاند، “ئەمە فێڵێكی سیاسییە و بنەمای نییە، کۆمارییەکان لەبری ئەوەی کاری لەپێشینەیان باشترکردنی ژیانی گەلی ئەمریکا بێت، سەرقاڵی هێرشکردنە سەر منن بە هەڵبەستنی درۆ”.

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون و هەرواش دەمێنێتەوە

بابەتی دواتر

خواردنە سوودبەخش و زیانبەخشەكان بۆ مێشك كامانەن؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share