حەریری پێكهاتەیەكی حكومی بە 24 وەزیرەوە ڕادەستدەكات

سەعد حەریری

سەرۆكی ڕاسپێردراوی حكومەتی لوبنان پێكهاتەیەكی حكومی بە 24 وەزیر ڕادەستی سەرۆكی وڵات دەكات و بۆ پەسەندكردنی چاوەڕوانی وەڵام دەكات.

سەعد حەریری، سەرۆكی ڕاسپێردراوی حكومەتی لوبنان ئەمڕۆ پێكهاتەی حكومەتەكەی كە لە 24 وەزیر پێكدێن ڕادەستی میشێل عۆن، سەرۆك كۆمار كرد و ئاشكرایكرد، چاوەڕوان دەكات سبەی وەڵامی سەرۆك وەربگرێتەوە.

حەریری لە وتەیەكیدا لە كۆشكی بەعەبدا پاش دیداری لەگەڵ عۆن وتی، پێكهاتەی حكومەتەكەی بەپێی دەستپێشخەرییەكەی فەڕەنسا و دەستپێشخەری نەبیهـ بڕی، سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە كەسانی پسپۆڕ پێشكەشكردووە و وتی، “سەبارەت بە من ئەم حكومەتە دەتوانێت وڵات هەڵبستێنێتەوە و كاری جدی بكات بۆ وەستاندنی هەرەسهێنان”.

سەرۆكی ڕاسپێردراو ئەوەشی خستەڕوو، ماوەی 9 مانگە هەوڵ بۆ پێكهێنانی حكومەت دەدەن و ئێستاش كاتی ڕاستەقینە هاتووە و سبەی چاوەڕوانی وەڵامی سەرۆك دەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حزبوڵڵا دانبەوەدا دەنێت لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە

حەسەن نەسروڵڵا، ڕێبەری حزبوڵای لوبنان، دانی بەوەدانا كە لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەكەی ڕۆژی یەكشەممە لەگەڵ هاوپەیمانەكانی زۆرینەی پەرلەمانیان لەدەستداوە.…
Total
0
Share