مێسی لە بەرشلۆنەیە

لیۆ مێسی ئەفسانەی زیندووی یانەی بەرشلۆنە کۆتایی بە پشووی هاوینە هێنا و گەڕایەوە بۆ شاری بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکردووە، دوای پشوو وەرگرتن لە دۆمینیکان و دوورگەکانی بیتو سان و پاشان دوورگەی ئیبێزا لە ئیسپانیا، لیۆ مێسی و خێزانەکەی درەنگانێکی شەوی چوارشەممە لەسەر پێنجشەممە لە فڕۆکەخانەی “ئێل پرات”ەوە گەڕاونەتەوە بۆ شاری بەرشلۆنە.

ڕۆژنامەکە نوسیویەتی، یانەی بەرشلۆنە و سەرجەم میدیا جیهانییەکان لە ئامادەباشیدان بۆ جموجۆڵی نوێکردنەوەی بۆندی یاریزانەکە، لیۆ و ئیدارەی بارسا بەو ئاڕاستەیە هەنگاودەنێن کە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا بەفەرمی نوێکردنەوەی بۆندی ئەفسانەکە ڕابگەیەنن.

بۆندی نوێی نێوان بارسا و مێسی بۆ ماوەی پێنج وەرز و بە موچەی كەمكراوە بەڕێژەی لەسەدا 50 واژوودەکرێت، بڕیارە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا کۆبوونەوەی ڕاستەوخۆ ئەنجامبدرێت و نوێکردنەوەی بۆندکە ئاشکرابکرێت.

بابەتی پێشتر

ئەو کارەساتەی بەسەر ئەمریکا هاتووە بەدرێژایی مێژوو ڕووینەداوە

بابەتی دواتر

ئیسرائیل: لەگەڵ عێراق پەیوەندییمان هەیە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share