(ڤیدیۆ) لوتکەی کالچیۆ بە یەکسانبوونی ئینتەر و ڕۆما کۆتاییهات

ڕۆما لە کۆتا ساتەکاندا گۆڵی یەکسانکردنەوەی بەرانبەر ئینتەرمیلان تۆمارکرد

ئەمڕۆ، یەکشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی پلە یەکی ئیتاڵیا، یانەی ڕۆما و ئینتەرمیلان یەکسانبوونیان تۆمارکرد.

یانەی ڕۆما لە یاریگای ئۆڵۆمپیکۆ میوانداری ئینتەرمیلانی کرد و یاری نێوانیان بە ئەنجامی دوو گۆڵ یەکسانبوون کۆتاییهات.

گۆڵەکانی نێراتزۆری لە خولەکەکانی 56 و 63 لەلایەن میلان سکرینیار و ئەشرەف حەکیمی و گۆڵەکانی جێلاڕۆسیش لە خولەکەکانی 17 و 86 لەلایەن لۆرینزۆ پیلیگرینی و جیانلوکا مانچینی-یەوە تۆمارکران.

بەهۆی ئەم ئەنجامەوە یانەی میلان بە جیاوازی سێ خاڵ لە لوتکەی ڕیزبەندی یانەکانی خولی ئیتاڵیا جێگیربوو، یانەی ئینتەرمیلان ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 37 و ڕۆما گەیشتە 34 خاڵ، دوو یانەی ناوبراو هاوشێوەی هەفتەکانی ڕابردوو لە پلەکانی دووەم و سێیەمدا بەردەوامبوون (ئینتەر دووەم و ڕۆما سێیەم).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) بایرن میونشن گه‌وره‌ی خۆرهه‌ڵاتی کوتا به‌زه‌ویدا

یانه‌ی بایرن میونشن ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی 21ی خولی ئه‌ڵمانیای به‌رامبه‌ر لایپزیک ئه‌نجامدا، یارییه‌که‌ش به‌ بردنه‌وه‌ی باڤارییه‌کان کۆتاییهات. ئه‌مشه‌و شه‌ممه‌،…
Total
0
Share