بافڵ جەلال تاڵەبانی پەیامێك بڵاودەكاتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پەیامێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،”جەژنی سێ شەوەی یاران (قەوڵتاس) لە خوشك و برایانی كاكەیی و سەرجەم یارسانەكان لە كوردستان و جیهان پیرۆزبێت”.

هەر لە پەیامەكەیدا هاتووە، هیوادارم ئەم جەژنە ببێتە مایەی قووڵبوونەوەی ئاشتی و پێكەوەژیان، یەكڕیزیی كورد و بەهێزتربوونی هەرێمەكەمان.

دەشڵێت، “یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پابەندە بە پارێزگاریكردن لە ماف و تایبەتمەندییەكانی كاكەییەكان و سەرجەم پێكهاتەكانی دیكەی كوردستان و بەرگریكردن لە جیاوازییەكان و دووبارە جەژنتان پیرۆزبێت و لە دڵخۆشی و كامەرانیدابن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێترین زانیاری لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار

ئه‌ندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، زانیاریی نوێ لەبارەی پرسی هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار رادەگەیەنێت. به‌سمان سمۆ ناڤحۆش، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق…
Total
0
Share