تائێستا هێرشكەرە توركەكانی سەر خێزانەكەی هەولێر سزانەدراون

دوای تێپەڕبوونی نزیكەی سێ مانگ بەسەر هێرشكردنەسەر خێزانێكی دانیشتووی هەولێر لە مێرسینی باكووری كوردستان لەلایەن ژمارەیەك ڕەگەزپەرستی توركەوە، تائێستا تۆمەتبارانی هێرشەكە سزانەدراون، كەسێكیشیان تا ئێستا دەستگیرنەكراوە.

ڕۆژی 13/5 و لە ماوەی پشووەكانی جەژنی ڕەمەزاندا، خانەوادەیەكی دانیشتووی هەولێر بۆ گەشت لە تورکیا بوون، کاتێک بەڕێگاوەبوون بەرەو ئەنتاڵیا، لەسەر ڕێگای سەرەكیی شارۆچكەیەكی مێرسین، لەلایەن چوار ڕەگەزپەرستی تورکەوە ڕێگەیان پێگیرا و خێزانە كوردەكەیان بەردباران كرد و هێرشیانكرایە سەر، باوك و كوڕی خانەوادەكەیان بریندار كرد.

لەبارەی چارەنووسی دۆسیەكەوە، د. ئەیاد محەمەد، برای موشتاق محەمەدی قوربانیی هێرشەكە، بە تۆڕی میدیایی ئێستا ڕاگەیاند، “ئێمە كەیسەكەمان ڕادەستی كونسوڵگەریی غازی عەنتاب كردووە لەشاری مێرسین و تائێستا نازانین گەیشتووەتە كوێ”.

وتیشی، “لە كۆی ئەو چواركەسەی هێرشەكەیان ئەنجامدا، سێ كەسیان بەتۆمەتی هەوڵدان بۆ كوشتن دەستگیركراون و كەیسەكەش بە ڕەگەز پەرستی دانراوە”، ئاشكراشیكرد، “ئەو كەسانە چەند كەیسێكی دیكەیان هەبووە، بەڵام دەستگیرنەكرابوون”.

برای قوربانییەكە ڕوونیشیكردەوە، “لەدوای نزیكەی سێ مانگ تێپەڕبوون بەسەر ئەو ڕووداوە، تاوەكو ئێستا یەك دانیشتنی دادگاییكردنی ئەو تۆمەتبارانە بەڕێوەچووە و تۆمەتبارانیش سزانەدراون، هەروەها تۆمەتباری چوارەمیش تائێستا دەستگیرنەكراوە”.

ئەو لەبارەی سزادانی ئەو تۆمەتبارانە بە نائومێدییەوە دەڵێت، “ئەگەر كەسێكی بیانی لە وڵاتێك تووشی ڕووداوێكی لەوجۆرە بێت، كەیسەكەی بەمشێوەیەی لێدێت و كەمتەرخەمی تێدادەبێت”، پەندە كوردەكەی دووبارەكردەوە و وتی، “دادگا و وڵاتەكە كوڕی خۆیان ناكەنە قوربانی كچی خەڵك”.

بەڵام تەئكیدیكردەوە، بەدوای كەیسەكەوە دەبن و ئەگەر دادگاش سزایانی نەدات، ئەوا هەڵوێستی دیكەیان دەبێت.

بابەتی پێشتر

مردن بە كۆرۆنا بۆ 24 كەس لە ڕۆژێكدا بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

هەورەبروسكە 29 بەشداربووی شاییەكی كردە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چاودێریی کۆمەڵایەتیی سلێمانی لەسەر گاڵتەپێکردن و ئازاردانی هاوڵاتییەکی سلێمانی هاتە دەنگ

بەڕێوبەرایەتیی‌ گشتیی چاودێری‌‌ و گەشەپێدانی‌ کۆمەڵایەتیی‌ سلێمانی، دەستخۆشی لە پۆلیس دەکات کە هەستاوە بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارانی ڕوداوی گاڵتەکردن…
Total
0
Share