هەورەبروسكە 29 بەشداربووی شاییەكی كردە قوربانی

هەورەبروسكەیەك، 29 بەشداربووی ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەی لە بەنگلادیش كوشت و برینداركرد.

پۆلیسی بەنگلادیش ئەمڕۆ چوارشەممە 4ی ئاب ڕایگەیاند، “دەیان كەس كە بەشداریی ئاهەنگێكی بووكگواستنەوەیان دەكرد، لە پاپۆڕێكدا بەڕێگاوە بوون بۆ ماڵی بووكەكە لە ناوچەیەكی باكووری خۆرهەڵاتی وڵات”.

ئاشكرایكردووە، لەكاتی گەیشتنی پاپۆڕەكە بە كەناری ڕووبارەكە، “هەورەبروسكە لێیداوە و بەو هۆیەوە 17 كەس مردوون و 12 كەسی تر برینداربوون”.

پۆلیسی بەنگلادیش دەڵێت، “یەكێك لەوانەی بەهۆی هەورەبروسكەوە برینداربوون، زاوا بووە و بەر لەوەی بگات بە ماڵی بووكەكەی، هەورەبروسكە بەشێكی جەستەی سووتاندووە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە”.

هەورەبروسكەی كوژەر لە بەنگلادیش بووەتە دیاردە و ساڵانە سەدان كەس دەكوژێت، مانگی ئایاری ساڵی 2016 زیاتر لە 200 كەس لەو وڵاتە بە هەورەبروسكە مردن و تەنها لە یەك ڕۆژدا 82 كەس بەو هۆكارە گیانیان لەدەستدا.

بابەتی پێشتر

تائێستا هێرشكەرە توركەكانی سەر خێزانەكەی هەولێر سزانەدراون

بابەتی دواتر

دوو پۆلیسی ساختە لە هەولێر دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار