ئەمریكا مەرجێك بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی كونسوڵخانەكەی لە بەسڕە دیاریدەكات

باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە عێراق، مەرجێك بۆ سەرلەنوێ كردنەوەی كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە پارێزگای بەسڕە دیاریدەكات.

ماسیۆ تولەر، باڵیۆزی ئەمریكا لە عێراق، ئەگەری دووبارە كردنەوەی كونسوڵخانەی ئەمریكای لە بەسڕە لە ئاییندەدا بەدوورنەزانی، لەكاتێكدا ئەگەر ئەو هۆكارانەی بوونەهۆی داخستنی كە هەندێكیان ئەمنی و ئەوی دیكەیان مادیین، “گۆڕانكارییان بەسەردابێت”.

وتیشی، “بڕیاری داخستنی كونسوڵخانەی بەسڕە بەهۆی دۆخی ئەمنیی پارێزگاكە بووە، سەرەڕای تێچووە مادییەكان كە لەنێو ئەو هۆكارانەدا بوون كە بەهۆیانەوە واشنتن بڕیاری داخستنەكەی دا”.

باڵیۆزەكەی ئەمریكا ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، سەرلەنوێ كردنەوەی كونسوڵخانەكە “پێویستی بە نەمانی هۆكارەكانی داخستنیەتی”.

لە 28ی ئەیلولی 2018 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ڕایگەیاند، كونسوڵخانەی وڵاتەكەی لە بەسرە دادەخات و ستافەكەشی دەگوازێتەوە.

مایك پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەوكاتی ئەمریكا وتبووی، “بەوپێیەی هەڕەشە بۆ سەر ستاف و دامەزراوەكانی ئێمە لە عێراق زیادیكردووە، بڕیارمدا ستافی دیپلۆماتیك (لە بەسرە) بۆ شوێنێكی دیكە بگوازرێنەوە”.

كونسوڵخانەی بەسرە، هاوشانی باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە هەولێر، یەكێك بوو لە دامەزراوە دیپلۆماتییەكانی ئەمریكا لە عێراق كە ساڵی 2011 كرایەوە و نزیكەی 1000 كارمەندی هەبوو.

بابەتی پێشتر

هەرێمی كوردستان تۆمەتی بوونە ڕێڕەوی تیرۆریستان ڕەتدەكاتەوە

بابەتی دواتر

كاریگەریی وەرگرتنی ڤاكسین لەسەر تووشبووانی كۆرۆنا ئاشكراكرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عامری: ئه‌نجامه‌كان ڕه‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و جارێكى دیكه‌ تانه‌ له‌ هه‌ڵبژاردن ده‌ده‌ینه‌وه‌

سه‌رۆكى هاوپه‌یمانیی فه‌تح ڕایده‌گه‌یه‌نێت، بەردەوامدەبین لە تانەدان لە هەڵبژاردن لە دادگای فیدراڵی و کۆمسیۆن بە ڕاگەیاندنی ئەنجامەکان یاساکەی…
Total
0
Share