هاری کەین بە یاخیبوون ڕوبەڕووی تۆتنهام بووەتەوە

هێرشبەری هەڵبژاردەی ئینگلتەرا، هاری کەین تاوەکو ئێستا نەگەڕاوەتەوە بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکانی یانەی تۆتنهام و ناشزانرێت کەی دەگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی “زە سەن”ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەوەی لەنێوان هاری کەین و یانەی تۆتنهام ڕوودەدات هەڵەی کارگێڕی، یاخود خوێندنەوەی هەڵەی میدیایی نییە، بەڵکو یاریزانەکە یاخیبوونی ڕاگەیاندووە و ناگەڕێتەوە بۆ یەکەی مەشق و ڕاهێنانەکان.

بڕیاربوو دووشەممەی ڕابردوو کەین کۆتایی بە پشووەکانی هاوینە بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ یانەی تۆتنهام، بەڵام لەکات و وادەی دیاریکراودا نەگەڕایەوە، بەڕێوەبەران و ئیدارەی کەڵەشێرە ڕوومییەکان نازانن کەی دەگەڕێتەوە، یاخود بڕیاریداوە بگەڕێتەوە یان لە یاخیبوونەکەی بەردەوامبێت.

بەپێی زانیارییەکان، دانیێل لیڤی سەرۆکی تۆتنهام کۆبوونەوەی لەگەڵ خاوەندارێتیی یانە ئەنجامداوە، دووپاتیکردووەتەوە، دەستبەرداربوون لە کەینی تەمەن 28 ساڵ لەم کاتەدا باشترین بڕیارە، بۆیە چاوەڕواندەکرێت هاوشێوەی کەیسی گاریس بەیل و ڕیاڵ مەدرید، هاری کەین سەرکەوتووبێت لە پەیوەندیکردن بە یانەی مانچستەر سیتی.

بابەتی پێشتر

بایرن ڕوبەڕووی چەندین کێشە بووەتەوە

بابەتی دواتر

کرۆس دووردەکەوێتەوە، ئەنچلۆتی چۆن پێگەکەی پڕدەکاتەوە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share