حکومەتی ئەڵمانیا، مافی یەکگرتنەوەی خێزانەکان لە پەنابەران رەتدەکاتەوە و هاوکات بەدەستهێنانی رەگەزنامەشیان بۆ دوادەخات.
بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، حکومەتی ئەڵمانیا رەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر یاسایەکی نوێ، کە بەپێی ئەو یاسایە، لەمەودوا پەنابەرانی ئەو وڵاتە ناتوانن منداڵ، هاوسەر و خێزانەکانیان بانگهێشتی ئەو وڵاتە بکەن.
ئاژانسەکە دەشڵێت، یاساکە نزیکەی 380 هەزار پەنابەر دەگرێتەوە کە زۆرینەیان خەڵکی سووریان.
پێش ئەم یاسایە، ئەڵمانیا ساڵانە رێگەی بە 12 هەزار کەس دەدا، بچنە پاڵ کەسوکارەکانیان لەو وڵاتە.