قوباد تاڵەبانی لەیادی داگیركردنی شەنگالدا: هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە لە ئاستی پێویستدا نین

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، جینۆسایدی ئێزیدییەكان دەبێت هاندەری هەمووان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان و بەكۆیلەكردن لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازیی ناسنامە و ڕەچەڵەك، بۆ قەرەبووکردنەوەی ئێزدییەکانیش، پشتیوانیی هەموو هەنگاوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان دەكات.

قوباد تاڵەبانی لە پەیامێكدا بەبۆنەی ساڵیادی داگیركردنی شەنگال لەلایەن داعشەوە، بەداخە بۆ ئەوەی “هێشتا هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە قوڵە لە ئاستی پێویستدا نین، بە هەموو توانامان پشتیوانی لە كۆی ئەو هەنگاوە ناوخۆیی و دەرەكییانە دەكەین كە لەپێناو گێڕانەوەی كۆمەڵگای ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی دە‌گیرێنە‌بە‌ر، لەمبارەیەوە هیوا و داواكاریی زیاترمان لە دەوڵەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە”.

دەقی پەیامەكەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم:

خوشک و برایانی ئێزیدی

ڕۆژی 3ی ئاب حەوت ساڵ بەسەر مەرگەساتی شەنگال و جینۆسایدی ئێزیدییەكاندا تێدەپەڕێت، ساڵیادی ئەم تاوانە قێزەونە نامرۆڤانەیە، دەبێت هاندەرمان بێت بۆ ڕێگرتن لە دووبارەبوونەوەی كوشتنی جیاوازییەكان و بە كۆیلەكردن و كوشتاری دڵڕەشانەی مرۆڤ لەسەر بیروباوەڕ و جیاوازی ناسنامە و ڕەچەڵەك.

بە داخەوە هێشتا هەنگاوەكانی ساڕێژكردنی ئەم برینە قووڵە لە ئاستی پێویستدا نین، بە هەموو توانامان پشتیوانی لە كۆی ئەو هەنگاوە ناوخۆیی و دەرەكییانە دەكەین، كە لەپێناو گێڕانەوەی كۆمەڵگای ئێزدیدا بۆ ژیانی ئاسایی دە‌گیرێنە‌بە‌ر، لەمبارەیەوە هیوا و داواكاری زیاترمان لە دەوڵەتی عێراق و كۆمەڵگای نێودەوڵەتی هەیە.

قوباد تاڵەبانی

جێگری سەرۆکی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

بابەتی پێشتر

بافڵ تاڵەبانی: دوور لە موزایەدە و ناكۆكی خەمی شەنگال و ئێزدییەكان بخورێت

بابەتی دواتر

چاوشئۆغڵو سەرۆك شارەوانیی ئەنتاڵیا بە درۆزن وەسفدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share