فارس عیسا: حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە پابەندییەکانی جێبەجێکردووە

سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایدەگەیەنێت، حکومەتی هەرێمی کوردستان بە زیادەوە ئەرکەکانی جێبەجێکردووە، بەڵام حکومەتی عێراق بابەتەکەی بە سیاسی کردووە.

فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد لە لێدوانێکدا رایگەیاند، “ئەوەی لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەرک و پابەندیی بووە، بە زیادەوە جێبەجێکراوە”.

وتیشی، “حکومەتی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی رێککەوتن، نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو مانگێک راپۆرتی خۆی لەبارەی نەوتەوە رادەستی وەزارەتی دارایی عێراق دەکات، هەروەها بەردەوام 120 ملیاری داهاتی نانەوتیمان ناردووە و دوامان نەخستووە، بۆیە ئەگەر بابەتەکە بە سیاسی نەکرێت هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وتەبێژی یەکگرتوو بۆ محەمەد حاجی مەحمود: تۆمەت و ناوزڕاندن پیشەی کەسانی شکستخواردووە و سکاڵای یاسایی تۆماردەکەین

سەڵاحەدین بابەکر، وتەبێژی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان رایدەگەیەنێت، محەمەدی حاجی مەحمود، سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان تۆمەتی خستووەتە پاڵیان…
Total
0
Share