پەیامێك لە قوباد تاڵەبانی-یەوە

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان

جێگری سەرۆك وەزیران رایدەگەیەنێت، بە داخەوە تا ئێستا پرسی توندوتیژی دژی ژنان لای بەشێکی بەرچاوی کۆمەڵگا و تەنانەت لای بەشێک لە نوخبەی سیاسی و رۆشنبیری پرسێکی پەراوێز بووە.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران لە وتارێکدا لە دیداری سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان كە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو رایگەیاند، پرسی توندوتیژی دژی ژنان بە تەنها بە حکومەت و رێکخراوەکان چارەسەر نابێت و دەبێت ئەم پرسە ببێتە پرسی هەمووان و پێویستیی بە کاری پێکەوەیی لەنێوان حکومەت و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و چالاکوانان و رۆژنامەنووسان و نووسەران و رۆشنبیران و مامۆستایانی ئایینی و هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگا هەیە.

وتیشی، “ناکرێت لە پرۆسەی گەشەپێدانی کۆمەڵگادا دوو کێشە چارەسەربکرێن و کێشەکانی دیکە فەرامۆش بکرێن”.

جێگری سەرۆک وەزیران جەختیشیکردەوە یەکێک لەو بوارانەی کە دەبێت گەشەی تێدا بکرێت، باشترکردنی دۆخی ژنان و کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی خێزانییە.

لە بەشێکی دیکەی وتارەکەیدا، قوباد تاڵەبانی داوایکرد، رێکخراوەکان و چالاکوانانی بواری مافەکانی ژنان لەپێناو هۆشیاکردنەوەی زیاتری کۆمەڵگا، پەیوەندیی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵک دروست بکەن، میکانیزمێک و شێوە رێکخستنێک دروست بکەن کە بەردەوامیی و بەشێوەیەکی راستەوخۆ لەگەڵ خەڵکدا گفتوگۆ بکەن، بە تایبەتیش لەگەڵ ئەو بەشە لە کۆمەڵگا کە رێژەی توندوتیژی لەناویاندا بەرزترە.

لە کۆتایی وتارەکەیدا جەختیکردەوە کە دەبێت هەمووان پێکەوە لە بچوکترین کێشەی بەردەم ژنان و کچانەوە هاودەنگ بن تا دەگاتە گەورەترینیان کە کوشتنی بەناو شەرەفە و بەیەکەوە و بە یەکدەنگ بڵێین، “هیچ شەرەفێک لە ژن کوشتندا نییە”.

بابەتی پێشتر

تۆمەتبارێكی داواكراو دەستگیركرا

بابەتی دواتر

ناوی زیاتر لە دوو ملیۆن خوێندکار بۆ وەرگرتنی دەرماڵە تۆمارکرا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بومەلەرزەیەک لە کەلار روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بومەلەرزەیەک لەنێوان قەزای کەلار و ناحیەی باوەنور روویدا و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبوو. بەپێی زانیارییەکان بومەلەرزەکە…
زیاتر ببینە

ئازاد محەمەد ئەمین لەبارەی بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە: شتى گه‌وره‌تر ده‌بینین

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لەبارەی چاكسازییەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و بەگژداچوونەوەی گەندەڵییەوە دەڵێت، “داموده‌زگاكانى حكومه‌ت گورجوگۆڵ بوونه‌ته‌وه و…
Total
0
Share