هێمن كەمەرخان: سزای بڕینەوەی دار بەپێی تەمەنەكەی دەبێت

بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سزای بڕینەوەی دار بەپێی تەمەنی دارەكە دەبێت، جەختیشدەكاتەوە هەر كەسێك دارێك ببڕێتەوە سزای بەندكردن و دارایی بەسەردا دەسەپێندرێت، بە تایبەت ئەگەر دارەكە تەمەنی سەروو 50 ساڵ بێت زياتر لە پێنج ملیۆن دیناری لێوەردەگیرێت.

عەمید هێمن كەمەرخان بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی دابەشنەكردنی نەوتی سپی و گرانی نرخەكەیەوە لە سنووری قەزاكانی پێنجوێن و سەیدسادق داری سنووری ناوچە دارستانییەكان دەبڕدرێنەوە و ئەو كەسانەی ئەو كارەش دەكەن دەستگیركراون و ڕێوشوێنی یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، “سزای بڕینەوەی دار بەپێی تەمەنی دارەكە دەبێت ئەگەر كەسێك دارێك ببڕێتەوە تەمەنی دارەكە سەروو 50 ساڵ بێت بەنددەكرێت و سزای زیاتر لە پێنج ملیۆن دیناری بەسەردا دەسەپێندرێت و زۆر كات داری پێدەڕوێندرێتەوە.

بابەتی پێشتر

دوای یەك هەفتە لە بێسەروشوێنبوونی تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

بابەتی دواتر

بڕیارێكی حكومەت لە بەرژەوەندیی هاوڵاتییان درێژكرایەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەروەردەی هەولێر پشووی ڕاگەیاند

پەروەردەی گشتیی هەولێر ڕایدەگەیەنێت، بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی مامۆستا و خوێندكاران سبەی لە ناوەندەكانی خوێندن پشوو دەبێت. بەرێوەبەرایەتیی گشتیی…
Total
0
Share