ئینتەر میلان نرخی لاوتارۆی بۆ یانە داواکارەکان دیاریکرد

یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی، نرخی لاوتارۆ مارتینێزی هێرشبەری ئەرجەنتینی بۆ یانە کڕیارەکان دیاریکرد.

ڕۆژنامەی لاگازێتا دێلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، یانەکانی ئارسیناڵ و ئەتلەتیکۆ مەدرید لەچەندین ڕێگەوە هەوڵەکانیان بۆ گواستنەوەی لاوتارۆ دەستپێکردووە، تەنانەت یانە ئینگلیزییەکە پێشنیازی ئاڵوگۆڕی یاریزانەکەیان بە ئەلیکساندەر لاکازێتی فەرەنسی کردووە.

لە بەرامبەر ئەم هەوڵانەدا، بەڕێوەبەرانی نێراتزۆری دووپاتیانکردووەتەوە، تەنها بەڕێگەی بۆندی ڕاستەوخۆ (کاش) دەستبەرداری هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکە دەبن، نرخەکەشیان بە 80 ملیۆن یورۆ خەمڵاوندووە.

پڕۆسەی نوێکردنەوەی بۆندی لاوتارۆ لەگەڵ ئینتەرمیلان ڕاگیراوە، یانە ئیتاڵییەکە ئامادەنەبووە موچەی ساڵانەی بۆ زیادبکات، لەبەرامبەردا هێرشبەرەکەی وڵاتی تانگۆ داوای موچەی ساڵانەی زیاتر لە 4.5 ملیۆن یورۆی کردووە، ئەو نرخەش بەلای بەڕێوەبەرانی ئینتەرەوە لەم بارودۆخە داراییە خراپەدا هێڵی سوورە.

ڕۆژنامەی توتۆ سپۆرت سەبارەت بە هەمان دۆسییە ئاشکرایکردووە، لاوتارۆ ئامادەنییە ئینتەرمیلان بەجێبهێڵێت، مەگەر بۆ یەکێک لە یانە گەورەکانی ئیسپانیا نەبێت.

بابەتی پێشتر

ڕۆمێرۆ تۆتنهامی هەڵبژارد

بابەتی دواتر

ڕیاڵ مەدرید لێدانێکی دیکە ئاڕاستەی بایرن دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share