ڕیاڵ و سیتی بە دوو هەفتە داهاتووی هالاند یەکلایی دەکەنەوە

یانەی مانچستەر سیتی و چەند یانەیەکی دیکە لە گەیشتن بە ڕێککەوتن لەگەڵ ئێرلینگ هالاند نزیکبوونەتەوە، ئەگەرێکی بەهێز هەیە لە ماوەی دوو هەفتەدا بابەتەکە بە ئەنجام بگات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و پسپۆڕی گواستنەوەکان لەو بارەیەوە نووسیویەتی، “مانچستەر سیتی فشاری دەستپێکردووە بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ ئێرلینگ هالاند، فشارەکانیان بەهێزتر کردووە، چونکە پێپ گواردیۆلا داوایکردووە بە هەر نرخێک بێت دابینی بکەن.”

ڕۆمانۆ جەختیشی لەوە کردووەتەوە، کە دەرگای دانوستاندن کردن بەڕووی یانەکانی ڕیاڵ مەدرید و بەرشلۆنەدا کراوەیە، سیتی نەیتوانیوە بۆندەکە یەکلایی بکاتەوە، تەنانەت یاریزانەکەش بڕیاری نەداوە.

بەپێی زانیارییەکانی “دەیلی مەیل”، لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوودا کەیسی هالاند و یانەی داهاتووی یەکلایی دەبێتەوە، ئەگەرە بەهێز سەرکەوتنی مانچستەر سیتی-یە، بەڵام ڕیاڵ مەدرید دەتوانێت لە هەر ساتێکدا هاوکێشەکە پێچەوانە بکاتەوە.

ئێرلینگ هالاند لە 17 یاریی نێودەوڵەتیدا بە درێسی نەرویجەوە 15 گۆڵی تۆمار کردووە. هەروەها بە درێسی بوروسیا دۆرتمۆندەوە لە 56 یاریی خولی ئەڵمانیا 54 گۆڵی تۆمار کردووە.

بابەتی پێشتر

چۆن دەتوانیت ببیتە سەركردەیەكی گۆڕانكار؟

بابەتی دواتر

پێرێز بە چامپیۆنزلیگ پارەی هالاندی کۆکردەوە !

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێكانەكەی ئالكانتارا قورسە

یانەی لیڤەرپوڵ پێكانی تیاگۆ ئالكانتارای یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی ڕاگەیاند. تیاگۆ لە یارییەكەی لیڤەرپوڵ بەرامبەر فۆڵهام توشی پێكان هات…
Total
0
Share