پەرلەمانتارێك: بەپێی ڕێككەوتنەكە هەرێم دەتوانێت مانگانە بەبێ لێبڕین موچە دابەشبكات

هاوپەیمانی هیوا لە كۆبوونەوەیەكدا دەنگدان یان دەنگنەدان بە پرۆژەیاساكە یەكلادەكاتەوە

پەرلەمانتارێكی كورد دەڵێت، بەپێی ڕێككەوتن لەسەر پشكی هەرێم لەبودجەدا، حكومەتی هەرێم دەتوانێت هەموو مانگێك بەبێ لێبڕین موچە دابەشبكات.

ڕێبوار كەریم، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە هاوپەیمانی هیوا ئەمڕۆ شەممە 20ی ئازار بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، چەند بنەمایەكمان داناوە بۆ دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجە، لەوانە دەستوری بێت و ماف و موچەی خەڵكی تیا دابینبكرێت، هەروەها قابیلی جێبەجێكردن بێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا وەك هاوپەیمانی هیوا دەنگ بە پرۆژەیاساكە دەدەن، ڕێبوار كەریم ئەوەی خستەڕوو، كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەن و لەو كۆبوونەوەیەدا دوابڕیاری هاوپەیمانییەكەیان یەكلادەكەنەوە.

دەربارەی ڕێككەوتنەكەی شەوی ڕابردووی نێوان شاندی هەرێم و لیژنەی دارایی و گۆڕینی ناوەرۆكی مادەی 11ی تایبەت بە هەرێم ئەو پەرلەمانتارە وتی، “بەپێی ئەو ڕێككەوتنە بێت حکومەتی هەرێم دەتوانێت هەموو مانگێک بەبێ لێبڕین موچە دابەشبکات”.

ئەمەش لەكاتێكدایە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی نوێنەران كە بڕیاربوو كاتژمێر 10ی پێش نیوەڕۆ تایبەت بە دەنگدان لەسەر بودجە بەڕێوەبچێت، دواكەوت.

بەپێی زانیارییەكان ژمارەیەك داواكاری بەشێك لە لایەن و فراكسیۆنەكانی شیعە و سونە هۆكارە بۆ دواخستنی دانیشتنەكە، كە تائێستا بەفەرمی وادەیەكی نوێی بۆ دیارینەكراوە.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، دەقی تایبەت بە پشكی هەرێم لە پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 ڕێككەوتنی لەسەر كراوە و تەنها ئەوەندە ماوە دەنگی لەسەر بدرێت و تێپەڕێندرێت.

وتیشی، “ئەوەش دوای ئەوە هات كە ئێوارەی دوێنێ ئەو دەقەی وەك جێگرەوەی دەقەكەی پێشووی حكومەت بە هاوبەشی بەشێك لە پەرلەمانتاران و جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران نوسیمانەوە، لەلایەن لیژنەی دارایی ئەنجومەنەوە پەسەندكرا”.

سەمیر هەورامی ئەوەشی دوپاتكردەوە، ئەو دەقە نوێیە هیچ گرفتێكی لەسەر نەماوە و بڕیارە ئەمڕۆ لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ بڕگەكانی دیكەی بودجە دەنگی لەسەر بدرێت.

بۆ خوێندنەوەی دەقی مادەی 11ی بودجە كە تایبەتە بە ماف و پابەندییەكانی هەرێم كلیك لێرە بكە.

بابەتی پێشتر

كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بودجە دواكەوت

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، شەممە بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تاوانه‌ و سزاده‌درێت.. ڕه‌گه‌زنامه‌ى سلێمانى هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادار ده‌كاته‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتیی ڕەگەزنامەی سلێمانی هاوڵاتییان له‌ دیارده‌یه‌كى نایاسایی ئاگادارده‌كاته‌وه‌ كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ سه‌ریهه‌ڵداوه‌ و ده‌ڵێت، هه‌ر كه‌سێك له‌ بری‌ كه‌سێكی‌…
Total
0
Share