ئەفغانستان..  455 چەکداری دیكەی تاڵیبان کوژران

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان کوژرانی 455 چەکداری دیكەی تاڵیبانی ڕاگەیاند، کە دوێنێ لە ڕوبەڕوبوونەوەكانی پارێزگای هیرات کوژراون.

ڕوبەڕوبوونەوەکان لە دەوروبەری هیرات، سێیەم گەورە شاری ئەفغانستان ڕوویاندا، شەوی ڕابردوو چەکدارانی تاڵیبان چوونە ناو گەڕەکە سەرەکییەکانی شارەکە و هەوڵی كۆنترۆڵكردنی زیندانیی شارەکەیان دا، ئەمەش دوای ئەوەی بەنزیکەیی کۆنترۆڵی سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەریان کرد.

لەبەرامبەردا سوپای ئەفغانستان یەکەکانی هێزە تایبەتەکانی بۆ پاڵپشتیی هێزە ئەمنییەکانی ناوچەکە ڕەوانەکرد.

ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان باس لە داخستنی فڕۆکەخانەی هیرات دەکەن، هاوشانی هەڵوەشاندنەوەی گەشتە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی قەندەهار لە باشووری وڵات، دوای ئەوەی دوو موشەک ئاراستەی فڕۆکەخانەکە کرا و هێرشەکە لەلایەن تاڵیبانەوە ئەنجامدرا.

هەروەها ڕوبەڕوبوونەوەکان لەنێوان سوپای ئەفغانستان و چەکدارانی تاڵیبان بەردەوامن لە شاری لەشکرکا پایتەختی هەرێمی هیلمندی باشوور، تاڵیبان توانیویەتی کۆنترۆڵی ئەو شارە بکات، كە لەدوای ساڵی 2016وە ئەوە یەکەم جارە تاڵیبان کۆنترۆڵی پایتەختی هەرێمێک بکات.

لەسەرەتای مانگی تەمموزدا تاڵیبان کۆنترۆڵی خەڵە سنورییەکانی ئەفغانستانی لەگەڵ پێنج وڵاتدا کرد، لەوانە  ئێران، تاجیکستان، تورکمانستان، چین و پاکستان، ئەمەش هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە.

لە لێدوانێکدا ئەشرەف غەنی لەبەردەم پەرلەمانی وڵاتەکەیدا رایگەیاند کە سازشی زۆریان لەپێناو ئاسایشی وڵاتەکەیاندا کردووە بەڵام تاڵیبان دۆخی ئەمنی وڵات ئاڵۆزتر دەکات.

بابەتی پێشتر

سلێمانی .. نرخی كارەبای مۆلیده بۆ مانگی حه‌وت دیاریكرا

بابەتی دواتر

لە ئەنتاڵیا نەژادپەرستان هێرشیان كردە سەر خێزانێكی كورد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share