لاڤین گرانبەهاترین ڤاكسینی جیهانی لە دوبەی وەرگرت

نەخۆشخانەی جەلیلەی پسپۆڕیی منداڵان لە دوبەی ڕایگەیاند، “لاڤین ئیبراهیم جەبار كە منداڵێكی عێراقییە، گرانترین ڤاكسینی جیهانی وەرگرتووە.”

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوی نەخۆشخانەكە كە ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی ئازار بڵاوكراوەتەوە، ئەو منداڵە نەخۆشیی ماسوولكەكانی هەیە كە وایكردووە نەتوانێت جموجۆڵ بكات و وەك منداڵێكی ئاسایی ژیان بەڕێبكات.

چارەسەركردنی ئەو منداڵە لەلایەن محەمەد بن ڕاشد ئال مەكتوم، فەرمانڕەوای دوبەی-یەوە گیراوەتە ئەستۆ و تێچووی ئەو ڤاكسینەی ئەمڕۆ پێی كوتراوە، هەشت ملیۆن درهەمی ئیماراتییە كە دەكاتە 2 ملیۆن و 178 هەزار دۆلاری ئەمریكی.

ئەو نەخۆشخانەیەی منداڵە تەمەن 19 مانگەكەی تیادا چارەسەر دەكرێت دەڵێت، “كوتانی لاڤین قۆناغی سەرەتای چارەسەرێكی درێژخایەنە كە ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت و لەو ماوەیەدا شیاندنەوە و چارەسەری سروشتی و ئەندامی بۆ منداڵەكە دەكرێن.”

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە كە لاڤین هەفتانە پشكنینی تاقیگەیی بۆدەكرێت و بەدواداچوون بۆ دۆخی تەندروستی و بەرەوپێشچوونەكانی چارەسەركردنەكەی دەكرێت.

بەگوێرەی زانستی پزیشكی، نەخۆشییەكەی لاڤین دەگمەنە و جگە لە پەكخستنی جووڵە، ئەگەر چارەسەر نەكرێت ڕەنگە لە داهاتوودا وا لە توشبووەكە بكات توانای قووتدان و هەناسەدان لەدەستبدات و بمرێت.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی ئاسایش وتەی سزادراوانی بادینانی بڵاوکردەوە

بابەتی دواتر

ئوردن موشەك دروستدەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share