گەرمیان.. دەستبەسەر 12 بارهەڵگری قاچاخی جگەرە و دەرماندا گیرا

لە یەکێک لە بازگەکانی نزیک چەمچەماڵ، پۆلیسی گەرمیان دەستیگرت بەسەر 12 بارهەڵگری قاچاخدا کە جگەرە و دەرمانیان تێدابووە و بەنیازبوون بەرەوە ناوەراست و باشووری عێراق بیبەن.

لە لێدوانێکدا بۆ تۆڕی میدیایی ئێستا کامەران عومەر بەڕێوەبەری پۆلیسی کفری وتی، “شەوی ڕابردوو لە بازگەی نەوجول – قادرکەرەم دەستبەسەر 12 تۆن جگەرە و دەرمانی قاچاخدا گیراوە، ئێستا بارهەڵگرەکان لە بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی کفرین”.

ئەو بارهەڵگرانە 11یان جگەرە و یەکێکیان دەرمانی تێدابووە، بەنیازبوون بەرەو پارێزگاکانی ناوەراست و باشووری عێراق بیبەن.

پێشتر بەفەرمانی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری توندوتۆڵکردنی دەروازە و بازگەکان درا بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی و سزادانی ئەوانەی کاری هێنانی کاڵای قاچاخ دەکەن.

بابەتی پێشتر

تاران.. هێزە ئەمنییەکان سێ كاسبكاری کوردیان کوشت

بابەتی دواتر

ئۆڵیمپیادی تۆكیۆ.. ڕێگاكانی گەیشتن بە سەركەوتن و زێڕ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی دەربەندیخان: بەهۆی بارانبارینەوە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە رێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی دەربەیەندیخان رایدەگەیەنێت، بەهۆی بارانبارینەوە لە ئێستادا ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر ناتوانێت بە ڕێگای چیای بەراناندا تێپەڕێت و سەربكەوێت.…
Total
0
Share